چاند و هونەر
-
گەنجان لە ڕێی تابلۆکانیانەوە توانا و ئیرادەی ژنان دەردەخەن
لە میانەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پێشەنگایەکی تایبەت بە ژنان و سروشت بۆ کۆمەڵێک گەنج کرایەوەم کە تیایدا توانای ژنان و ئازارەکانی ژنی کوردی دەخەنەڕوو.
-
هەڵەبجە، بە دروشمی با جیهان پرتەقاڵی بکەین پێکەوە شانۆییەک نمایش کرا
لە شاری هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان شانۆیی "ڕەش و سپی" نمایشکرا.
-
"ئامانجمانە کەسانی خاوەن پێداویستی تێکەڵی ژیان بکەینەوە"
ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی توانای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسانی ئاسایی وەک یەک سەیر بکرێن.
-
لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێشانگایەک کرایەوە
پێشانگایەک بە ناونیشانی "توانا و دەستڕەنگینی کەمئەندامان کۆمان دەکاتەوە" کرایەوە و خاوەن پیداویستیە تایبەتەکان بەرهەمەکانی خۆیان لە پیشانگاکەدا نمایش کرد.
-
هونەرمەندێکی مەغریبی گۆرانییەکی هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ئێران بڵاودەکاتەوە
وەک هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ئێران و ڕاپەڕینی جەماوەری لە وڵاتدا کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی، هونەرمەندێکی مەغریبی گۆرانییەکی هاوسۆزی لەگەڵ ئەو ژنانە بڵاوکردەوە.
-
"خەو بە خەوەوە دەبینم" ئەقلیەتی پیاوسالاری لەسەر ژنان باس دەکات
لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، مۆنۆدرامای "خەو بە خەوەوە دەبینم" نمایشکرا، کە باس لە تەشەری کۆمەڵگە و ئەقڵیەتی پیاوسالاری لەسەر ژنان دەکات.
-
کتێبخانەی گەڕۆک ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ژنانی گەنجە
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر، کتێبخانەی گەڕۆکیان بردە شاری ڕانیە و ئامانجیان هۆشیارکردنەوەی ژنانە دژی توندوتیژییەکان.
-
"دڵبەرە بێناونیشانەکان" لە گۆڕستانی بێناونیشانەکان نمایشکرا
شانۆیەک بۆ گۆڕی ئەو ژنانە نمایش کرا کە بە بیانووی شەرەف لە گۆڕێکی بێناونیشاندا دەنێژرێن.
-
پێشەنگایەکی وێنەیی ژنانی گەنجی بەهرەدار کرایەوە
لە درێژەی چالاکیەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، پێشەنگایەکی وێنە بۆ ژنانی گەنجی بەهرەدار کرایەوە.
-
حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنگوین لە شاری سلێمانی بەردەوامە
فێستیڤاڵی هەنگوین بە ناونیشانی "هەنگ بۆ ژینگە، هەنگوین ژیان" دەستیپێکردووە و ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ژنانی خاوەنکاریش بەشداری فێستیڤاڵی هەنگوینیان کردووە.
-
خوێندنەوە هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و کەمبوونەوەی توندوتیژی
مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێی خوێندنەوەوە هۆشیار بێت، ڕەچاوی مافی یەکتر بکەن و توندوتیژی بەرامبەر بە یەکدی نەکەن، ئەمەش بە تایبەت لە هەڵسوکەوتی پیاوان بەرامبەر بە ژنان زیاتر ڕەنگدەداتەوە
-
بە دروشمی "کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە" پێشانگایەک کرایەوە
لە پێشەنگایەکدا بە وێنە توندوتیژییەکانی سەر ژنان نیشاندرا و ڕێکخەران و سەردانیکەران داوا دەکەن تەواوی ژنان پاڵپشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری.
-
کتێبی نووسەرانی ژن لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب نمایش دەکرێن
چوارەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەستیپێکردووە و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەڵام کتێبەکانی تایبەت بە ژنان کەمینەن و گرنگیان پێنەدراوە.
-
"زمان و مانا" نوێترین بەرهەمی ساماڵ مانییە
ساماڵ مانی لە نوێترین کتێبیدا گرنگی زمان و مانا دەخاتەڕوو، وەها دەنووسێت: "ئەو کەسانە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا و لەم بەکارهێنانەدا هەندێک ڕێسا پەیڕەو دەکەن بە بێ ئەوەی پێی بزانن، دەتوانن زمان بەکاربهێنێن؛ ئەمە بەکارهێنانێکی سروشتیە".
-
"دەبێت بە هونەرەکەمان ڕووداوە تراژیدیاکان بکەین بە داستان"
شێوەکارێک له ڕێگهی كاره هونهرییەکەیەوە گوزارشت لە هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و پشتیوانیکردن لێیان دووپاتدەکاتەوە.
-
مەراسیمی یادی ٢٣٨ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
ژنانی خاوەنکار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییان کرد و کردنەوەی فێستیڤاڵ و پێشەنگایان بە دەرفەتێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی ژنانی خاوەنکار لە یادەکاندا دانا.
-
ژنانی ڕانیە هەفتە بازاڕێکیان بۆ کارە دەستییەکانیان کردەوە
ژنانی شارۆچکەی ڕانیە بۆ هەفتەی ٢٠ەم هەفتە بازاڕێکیان بۆ کارە دەستییەکانیان کردەوە و باس لەوەدەکەن هەفتە بازاڕەکە دەتوانێت ببێتە هەلی کار و شوێنێک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ژنان.
-
هونەر گوزارشتە لە پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە
گەلەری "ئێستا" بە بەشداری ٥٢ هونەرمەند، بە تیشک خستنەسەر بابەت و گوزارشت" پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە و جیهان لە ڕێگەی زیاتر لە ٢٤٠ شاکار و بەرهەمی هونەریی نیشاندەدەن.
-
"چۆن بزانم.. ئەوەی وامزانی هاوڕێمە، تیری ژەهراوی هەڵگرتبوو!"
لە مەراسیمی چلەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل لە شاری سلێمانی، سەعدییە بەهرام دەقێكی شیعری بە ناوی "سێبەرەکەم" بە زمانی عەرەبی پێشکەش بە ڕۆحی ئەو شەهیدە کرد.
-
"دەنگی ژنی کورد وەک داستانێکی ڕاستەقینە وایە"
ژنانی کۆچەری کە گۆرانی ڕەسەن و کۆن دەڵێنەوە، دەڵێن: لە شامارانەوە، کە داستانێکی مێژووییە بۆ ژنانی گۆرانیبێژ، دەنگی خۆیان دەگەیەننە هەموو جیهان و نەریتی خۆیان دەپارێزن.