ناکۆکی لە نێوان کۆمەڵگە و دەسەڵات، ژیانی ژنان بەرەو ناتەبایی دەبات
دوژمنایەتیکردنی پیاو بۆ ژیان و وێرانکردنی و تێکدانی پەیوەندیەکان لە نێوان ژن و ژیان، ناکۆکی لە نێوان ژنان دروست دەکات.
سلێمانی
بەر لە هەموو شتێک پێناسەکردنی ژن و دەستنیشانکردنی ڕۆڵەکەی لە ژیانی کۆمەڵگەدا بۆ ژیانی ڕاست مەرجە، "ناگیهان ئاکارسەل لە پەرتوکی "گەڕیدەی حەقیقەتدا" باس لە ناکۆکییەکانی ژن دەکات، کە بەهۆی تایبەتەندییە بایۆلۆژی و پێگە کۆمەڵایەتیەکەی ژنەوە، ئاماژە بەو دادوەرییە ناکەن، ئەمە لە کاتێکدایە وەک دروستکراوێک بوونی دەستەواژەی ژن گرنگە، چونکە بوونی سروشتی ژن لە پێگەیەکی ناوەندی دارترە. بچوککردنەوەی پێگەو بێ کاریگەرکردنی ژن لەلایەن کۆمەڵگەی پیاوسالاری پێوستە لە ڕاست تێگەشتنی ژن، بەربەست دروست نەکات. سروشتی ژیان زیاتر پەیوەندی بە ژنەوە هەیە، پەراوێزخستن و وەدەرنانی ژن لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو ڕاستیە ناگۆرێت. دوژمنایەتیکردنی پیاو بۆ ژیان و وێرانکردنی و تێکدانی پەیوەندیەکان لە نێوان ژن و ژیان، ناکۆکی لە نێوان ژنان دروست دەکات، کە ئەمانە هۆکارێکن کۆمەڵگەیەکی بێدەنگ و ناتەبای دروست بکات، دژی ژن بجەنگێنت، کاتێک کۆمەڵگە دەڵێت ژن پیاو نییە، ئەم پێناسەیە نەک گوزارە نییە لە ژن، بەڵکو بوونی ژنیش دەشێوێنێت.
پێناسەیەکی ڕاستی ناکۆکی بنەڕەتی
سێ ناکۆکی سەرەکی هەیە لە نێوان کۆمەڵگە و دەسەڵاتدا، کە ژیانی ژنان لەنێوان خۆیان بەرەو ناتەبایی دەبات، کاریگەری لێدەکات و ئەم سەدەیەی پێدەناسێتەوە، کە بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێت؛
ناکۆکی یەکەم؛ ناکۆکی لە نێوان بژاردەیەک لە سەرمایەداران، کە بەرەی گوشار و فشار دەستیان بەسەر زۆربەی موڵک و سامانی جیهاندا گرتووە و لەلایەکیش دەستیان بەسەر مرۆڤایەتیدا گرتووە.
ناکۆکی دووەم؛ ناکۆکی نێوان سروشت و ئەو مرۆڤەی بەهۆی زاڵبوونی بێسنوری هەڵپەی بەرخۆری، سروشت بەرەو لەناوچوون دەبات.
ناکۆکی جۆری سێیەمیش؛ ناکۆکی ڕەگەزییە، کە بە سیستمی نوێی جیهان، سەرمایەداری جیهانی و سیستمی باڵادەستی پیاوسالاری گەیشتووەتە ئاستی لوتکە.
لێرەدا بە ڕوونی باسی ڕەگەزیی لەسەر ڕووی ئەو ناکۆکیانە دەکەین، کە فۆڕمە بونیادی و واتاییەکەی وەک هێزی پێشەنگی ئایدۆلۆژی توانای چارەسەری هەر سێ ناکۆکییە ناوخۆییەکە دەکات، لە واتایەکی تردا بانگەشە بۆ ئەوە دەکرێت کە ئەم سەدەیە بە چارەسەرکردنی کێشەی ناکۆکی ژنان بەرەو پێش دەچێت، ئەمەش ئاماژەیە بە دەسنیشانکردنی ژن وەک زیاترین کارتێکراوەی سیاسی نیولیبرالیزم و قەیرانی سەرمایەداری. لەهەمان کاتدا ئەو هێزە زیاترین کارتێکەرە لەسەر دۆزی ژن و ڕووبەڕوو بوونەوەیان بۆ کۆمەڵێک کێشە، بۆ ئەوەی کێشمەکێشی ژنان دروست ببێت، ببێتە هۆی دروست بوونی ڕووداوەکان، بۆ زیاتر کارتێکردنی لەبەرهەڵستیکردنی ئەرک لە ڕیگریکردنی یەکتر لە سەرکەوتنەکانیان، کە بەردەوام ناکۆکییەکانیش دەبێتە هۆی لەناوبردنی هێز و ئیرادەی یەکتر.
هەرسێ ناکۆکییەش هەڵوێستێکی پارادایمییانە دەکاتە پێش مەرجی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، کە لەسەر بنەمای دیمکراتیک، ئیکۆلۆژیی و ئازادی ژن دامەزراوە، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە سەرەتای سەدەی ٢١دا پێشنیار کرا و چارەسەی بۆ ئەو سێ ناکۆکییە لەخۆ دەگرێت.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری، ستراتیژی بۆ بنەڕەترین ناکۆکی لە جیهاندا خستۆتەڕوو و سستەمەکەشی بەرجەستە کردوە، لە یەکێک لە وتەکانیدا لە زیندانی ئیمرالی دەڵێت: گرنگە ژن لە بوونە ئۆبژێکەوە وەرچەرخێنرێت بۆ سۆبژەیەکی ئازاد، ئەگەر ژن بۆ ئاستی بوونە سۆبژێکتەکەی بەرز بکرێتەوە و ئازاد ببێت، ئەوە کۆمەڵگە، شار، خەڵک و کۆمینیش ئازاد دەکات".
"کێشەی ئازادیی ژن و هەوڵەکانی چارەسەری"
ناکۆکی ڕەگەزی لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە؛ زیاتر لە چین و نەتەوە، لە یادەوەریی مێژووی و لە خراپ بەکارهێناندا فراوانتر و گشتگیرترە. بەو پێیەش ژن کۆنترین داگیر کراوە، بۆیە ئەو ناکۆکییەی کە دروستی دەکەن لەنێوان ژندا، قووڵترین ناکۆکی کۆمەڵگەیە.
هەر بۆیە بە هێندەی ناسینی ئەو ناکۆکییە ئاڵۆزە، ئاشکراکردنی هێز و سیفاتی ئەو ناکۆکییە کارێکی دژوارە؛ چونکە ڕایەڵەی ئەو تۆڕە بە دەوری ژندا هۆنراوەتەوە، پشت بە یادەوەرییەکی مێژوویی هەزاران ساڵ دەبەستێت، لە زایەندگەرێتی، نەتەوەپەرستی ئاینگەرایی، زانستگەرایی، کە چینەکانی بونیادی مۆدێرنیەتی سەرمایەداری پێکدێنن.
"چارەسەرکردنی ناکۆکیی جێندەری پەیوەستە بە کێشەی ئازادی ژنەوە"
سەرچاوەی مێژوویی بەرەنگاربوونەوەی کێشەی ڕەگەزییەکان بۆ تێکۆشانی تەڤگەرەکانی ئازادیی ژنان دەگرێتەوە، کە لە پێناوی ماف و ئازادییەکاندا لە ماوەی دوو سەد ساڵی دواییدا ئەنجامیان داوە، لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوەی فراوان و گفتوگۆ، پەروەردەی چڕ و پڕ و تێکۆشانێکی بێوچان کراوە، لە پێناوی ئاشکراکردنی، ڕاستی مێژوویی ژن و کۆمەڵگە، هەروەها هەنگاوی گرنگ نران لە پێناوی ڕێکخستنی ژندا. هێنانەئارای هێز و ئیرادە، گەڵاڵەکردنی تیۆری، بەرنامە و بونیادەکانی، ئاشکرای کرد کە ژنان خاوەن هێز و توانستێکی گەورەی سیاسین، کە دەتوانێت بە تێکۆشان کردن ببێتە هۆی وەرچەرخانی گەورە کە کۆمەڵگەدا. لە سەدەی ٢١دا کە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد وەک سەدەی ژن بە ناوی دەکات، بینیمان کە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چۆن توانیان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" هاواری ئازادی بەرز بکەنەوە و ژنان لە تەواوی جیهان بە بەرزکردنەوەی ئەم دروشمە پاڵپشتی خۆیان نیشاندا، هەروەها شۆڕشی ژن کە دوای سەرهەڵدانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپا بوو، وێنا و پێناسەیەکی دیکەی بۆ ژن و هێز و ئیرادە و ڕێکخستنی ژن کردەوە، کە کاتێک ژن ناکۆکی وەلا بنێت، ڕوو لە حەقیقەت و عەشق و ئازادی و ژیان بکات، دەتوانێت بەرهەڵستی هەر هێزێکی لەناوبەر بکات و بگاتە سەرکەوتن.