پانۆرامای ٢٠٢٣؛ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان تێکۆشانیان بەرز کردەوە

لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵی  ٢٠٢٣ بەهۆی تێڕوانینی پیاوانەوە بە سەختی تێپەڕی، ئەو ژنانەی کە هێڵی بەرخۆدانیان هەڵبژارد دژی فشار تێکۆشانی ئازادی و ژیانی دیموکراتیکیان بەرزکردەوە.

سەنا عەلی

 

ناوەندی هەواڵ- لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە سیاسەتی جەنگی تێدا قووڵ دەبێتەوە، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لەژێر فشاردا بوون، بەڵام خەباتی فێمێنیستی زیادی کرد، ژنان لە زۆر بواردا لە کۆچ و جەنگەوە تا کێشەی ژنان کە تێیدا دەژین و لە بارودۆخی سەختی ژیانەوە بۆ بوونی سیاسییان، دەنگیان بەرزکردەوە.

 

فەلەستین

لە غەززە، پێش هێرشەکانی ئیسرائیل، ژنان لە زۆر بواردا کاری سەرکەوتوویان کرد، لەم چوارچێوەیەدا، کۆنفڕانسی غەززە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان لە بواری هونەرە بینراوەکاندا بەڕێوەچوو، یارمەتی ژنان دەدات بەهرەکانیان پەرەپێبدەن و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کە ناچاربوون بێدەنگ بن.

 

ئەزهەر تانبۆرا، هەڵمەتێکی دەستپێکرد بە ناوی "گۆڕانکاری" لە غەززە دژی ئەو زیانانەی بەهۆی پاشماوەی کیس و زەرفەوە دروست بووە کە فڕێدەدرێن بۆ سروشت، چەندین جانتا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد لە ڕێگەی کاری هۆشیارییەوە وەک جێگرەوەیەک بۆ پلاستیک، هەروەها دەستپێشخەری "ئەمە تەنها ژمارەیەک نییە" ئامانجی ئەوەیە ژنانی زیاتر لە میکانیزمەکانی بڕیاردان و ژیانی کارکردندا شوێن بگرن، ژنانی گەنج کە خاوەن پیداویستی تایبەتن پڕۆژەی تایەی ڕەنگاوڕەنگیان پەرەپێدا بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بەردەمیاندا.

 

-کۆبوونەوە سیاسییەکانی ژنان کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە لە فەلەستین دامەزراون، کار بۆ بەشداریکردنی چالاکانەی ژنان لە سیاسەتدا دەکەن، لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکانەوە تا پەرلەمان و ئەنجومەنی نیشتمانی. هەروەها  ژنانی فەڵەستینی هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی.

 

-نەجلە ئەبو نەهلەی فەڵەستینی سێ هەزار کەلوپەلی دەستکردی کۆکردەوە بۆ پاراستنی کەلەپووری مێژوویی وڵاتەکەی و مۆزەخانەی ڕۆشنبیری لە شاری مێژوویی قەرەرە کردەوە، ٤٠ هونەرمەندی ژن بەشدارییان لە پڕۆژەیەکدا کردو وتیان: هونەر کارێکی باشە بۆ گەیاندنی پەیام بە کۆمەڵگە، هەروەها لە هاویندا دژی ڕووداوەکانی خنکان، ٨٠ ژن بەشدارییان لە پەروەردەدا کرد.

 

-کۆمەڵەی پەیوەندییەکانی غەززە پرۆژەی "ئەڵقەی مەزن"ی ئامادەکردووە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵان و دروستکردنی هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا، هەڵمەتی "کرێکارانی بەتوانا" لە غەززە دەستیپێکرد بۆ ئەو ژنانەی کە کار دەکەن.

 

-لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بەهۆی پێکدادانەکانی حەماس و ئیسرائیل. ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی، نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، باڵەخانەکانی ڕاگەیاندن، نوسینگە حکومییەکان، ژێرخان و چەندین شوێنی دیکە لە غەززە کراونەیە ئامانج و پەیامنێری ئاژانسەکەمان نەغم کەراجە، لەناویاندا چەندین ڕۆژنامەنووس، لە هێرشەکاندا بریندار بوون و ٩٥ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا، ٥٢ هەزار و ٥٠٠ بینای وێران کردووە، ژمارەی کوژراوان لە هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بووە، هەزاران کەس، لەناویاندا ژنان، منداڵان، بەساڵاچووان و گەنجان، ناچارکراون کۆچ بکەن و لە کامپەکاندا دەژین، لەژێر بارودۆخی مرۆیی سەختدا تێدەکۆشن.

 

کاردانەوەی ژنان بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل

مەریەم ئەبو دەققە، چالاکوانی فەڵەستینی کە خۆپیشاندانی دژ بە پێشێلکارییەکانی غەززە دەکرد، لە ١٠ی تشرینی دووەم لە فەڕەنساوە ڕەوانەی میسر کرا.

 

ژنان لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن لە ١٢-١٣ی تشرینی یەکەم ڕێپێوانێکی پشتیوانی ژنانیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە ڕێکخست و لە ١٥ی تشرینی یەکەم بە بەشداری هەزاران ژن ڕێپێوانێکی پشتیوانیان لە مەغریب ڕێکخست.

 

لە تەعز، یەمەن و میسر، ئەندامانی ئەنجومەنی یەکێتی ڕۆژنامەنووسان هەروەها ڕۆژنامەی فێمێنیستی جەزائیر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی کرد.

 

ژنانی تونس لە ٢٥ی تشرینی دووەم بە بێدەنگی ڕێپێوانیان ئەنجامدا وەک بەشێک لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی فەلەستین دەربڕی،ژنان بە جلی ڕەش و سپییەوە لەسەر شەقامەکانی تونس کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل.

 

مەغریب

ئەمساڵ چەندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆر لە مەغریب بەڕێوەچوون، کۆمەڵەی نووسەرانی ژنانی ئەفریقی لە ٩ی ئادار کۆنفرانسی دامەزراندنی خۆی لە شاری ڕابات بە بەشداری نزیکەی ١٠٠ ژن لە ٤٠ وڵاتی ئەفریقا ئەنجامدا.

 

لە ١٢ی ئاداردا، یەکێتی پێشکەوتووی ژنانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و فیدراسیۆنی یەکێتییەکانی کرێکارانی هەرێمی ڕابات-سالێ-تەمارا پشتیوانییان لە ژنانی کرێکار لە کەرتی جلوبەرگ و گەشەپێدانی نیشتمانی و کشتوکاڵ و هەموو کرێکارانی ژن کرد.

 

لە ١٨ی ئاداردا، یەکێتی چالاکی ژنان ڕێوشوێنێکی دادگای سیمبۆلی ڕێکخست بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە مەغریب.

 

لە ٣٠ی ئاداردا، ١١ کرێکاری کشتوکاڵی کە تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٤٥  ساڵ بوو بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا.

 

فاتیمە زەهرا، یاریزانی وەرزشی مەغریب ڕیکۆردی جیهانی شکاند لە پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن کە لە ڕۆژانی ٨ و ١٧ی تەمووز لە پاریس بەڕێوەچوون.

 

لە ۲٢٠ی تەمووزدا، گۆڕەپانی کۆمەڵەی ژنان لە ئایات ئۆریر کۆبوونەوەیەکی سازکرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی "یۆدا" کە هەوڵێکی فێمینیستی بوو بۆ یارمەتیدانی ژنانی ئەمازیغی بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

 

لە ١١ی تشرینی یەکەم، سەعیدە عەلامی، چالاکوانی مەغریب بەهۆی بڵاوکراوەی سیاسییەوە بە دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندانی سزادرا.

 

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە مەغریب هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەیان لەسەر شێرپەنجەی مەمک دەستپێکردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگا حکومییەکان ئەنجامدران.

 

هەروەها ١٤یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە دەرهێنەرە ژنەکان، ئەکتەرەکان و سیناریۆنووسان لە فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتکران.

 

 

سودان

ناکۆکییەکانی سودان کە لە ١٥نیسانەوە بەردەوامە، بووەتە هۆی داڕمانی تەواوی کەرتی تەندروستی لە وڵاتەکەدا و بووەتە هۆی لاوازبوونی وەڵامدانەوە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا و دیاردەی توندوتیژی زایەندی، شارەزایانی مافی مرۆڤ کە لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤەوە لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا دەستنیشانکراون ڕاپۆرتیان داوە کە توندوتیژی لە سودان زۆر بەرزە و لە بنەڕەتدا ڕەگەزییە و وەک ئامرازێکی جەنگ بەکاردێت.

 

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە کامپێکی تایبەت لە گوندی تەلحە لە باشووری پارێزگای جەزیرە لە باشووری خەرتوم کراوەتەوە بۆ دروستکردنی کامپی جۆراوجۆر و ڕاهێنانی ژنان بۆ پاراستنی خۆیان، ژنان بۆ فریاکەوتنی سەرەتایی پەروەردەیان وەرگرتووە.

 

بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی بەقادری سەرەڕای ئەوەی لە خەرتومی پایتەخت دەرکرابوون، دژی چەندین زەحمەتی تێکۆشان و کاریان بۆ ئەو ژنانە کرد کە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین.

 

ئاسیا عەبدولمەجید، هونەرمەند لە ٤ی ئایاردا لە باکووری خەرتومی پایتەخت کوژرا و شەدن محەمەد حوسێن، هونەرمەند لە ١٣ی ئایار لە ماڵەکەی خۆی لە ئومدورمان کوژرا.

 

لە ١٠ی تشرینی یەکەم، ڕۆژنامەنووس حەلیم ئیدریس، کە لە کەناڵی "سودان باکرە" کاری دەکرد، لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل لە شاری ئۆمدورمان گیانی لەدەستدا.

 

 

 

تونس

لە ٥ی تشرینی یەکەم، فەرمانی دەستگیرکردنی عەبیر موسا، سەرۆکی بلۆکی پارتی دەستووری ئازاد، درا،  عەبیر موسا، کە لە ٢٩ی تشرینی دووەم مانگرتنی لە خواردن دەستپێکرد، بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی تا کۆتایی هەڵمەتی "چالاکییە ١٦ ڕۆژەکان" کە ساڵانەبۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەستپێدەکات.

 

ئەحلام بەڵهاج، چالاکوانی فێمینیستی لە ئێوارەی ١١ی ئادار لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

لە ١٣ی کانوونی یەکەم، دادگای سەربازی تونس سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر شەیما عیسا، ئەندامی بەرەی ئازادی ئۆپۆزسیۆندا سەپاند، دوای ئەوەی بە "هاندانی سوپا بۆ سەرپێچیکردن و سوکایەتیکردن بە سەرۆکی وڵات" تاوانبارکرا.

 

لە ٢٦ی نیسان، ڕێپێوانی جیهانی ژنان لە تونس کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی خۆی ئەنجامدا.

 

لە ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، بەرەی یەکسانی و مافەکانی ژنان لە تونس دامەزرا بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

 

هەروەها تونس میوانداری کۆڕبەندی ژنانی داهێنەری عەرەبی کرد لە نێوان ١٥ بۆ ١٧ی حوزەیران.

 

پاڵەوان سومەیە بوسەعید کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، مەدالیایەکی زێڕی لە پاڵەوانێتی جیهانی ماستەر لە بۆلۆنیا بردەوە، هەروەها مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵەوانێتی جیهانی وەرزشی لە پاریسی فەڕەنسا بردەوە.

 

 

یەمەن

ناوەندی پاراستن ژنان و منداڵانی کچ،  وۆرکشۆپێکی گفتوگۆی لە ٢٤ی ئایاردا ئەنجامدا.

 

لە ٥ی کانوونی یەکەم، دادگای تاوانی تایبەتی سەنعا کە لەلایەن حوسییەکانەوە کۆنترۆڵکراوە، فەرمانی تاوانبارکردنی فاتیمە ئەلعول، سەرۆکی پێشووی نووسینگەی سەرکردایەتی ژنانی عەرەبی یەمەن و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ داو سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 

لە ٥ی ئەیلوولدا، بڕیارێک دەرکرا لەسەر دەستنیشانکردنی ٤٠ دادوەر، لەنێویاندا ٨ ژن، بۆ دادگای باڵا.

 

لە ١٤ی تشرینی دووەم، دامەزراوەی گەشەپێدانی کافیلە فێستیڤاڵی فیلمی ژنان و ئاشتی سەڵاحی بە ناونیشانی "فێستیڤاڵی ئاشتی و چیرۆکی ژنانی یەمەن" سازکرد.

 

یەکەم کۆبوونەوەی هەواڵگری بۆ ژنانی سەرکردە لە ١٤ی تشرینی دووەم لە تەعز بە دروشمی "بەهێزکردنی بەهاکانی دیالۆگ و ڕۆڵی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی یەمەن" بەڕێوەچوو.

 

یەکێتی ژنانی یەمەن لە ٢٥ی تشرینی دووەم، پێشانگایەکی بە بەشداری ٧٠ ژن لە تەعز بۆ بەرهەمەکانی ژنان ڕێکخست.

جەزائیر

جەزائیر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژنان لەژێر فشاردان، ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخراوەکانیان و مافی کۆبوونەوە.

 

 لە ٢٦ی کانوونی دووەم، دووەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ژنان لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە ڕێکخرا.

 

کۆمەڵەی ژنانی پەیوەندیدار لە پڕۆژەیەکدا ساڵێک کاری بۆ ژنانی کۆچبەرکردو هەروەها لە ٢٧ی ئایاردا پرۆژەکەی تەواو کردو فیلمێکی لەوبارەیەوە نیشاندا.

 

لە ١٥یەمین یاری عەرەبی کە لە ٥ی تەمووز دەستیپێکرد و ۱۰ ڕۆژی خایاند، ژنان میوانداری پاڵەوانێتی بۆکسینگیان کرد و وەرزشوانانی ژنی جەزائیر مەدالیای زێڕیان لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بردەوە.

 

دووەمین کۆڕبەندی فێمینیستی جەزائیری لە ڕۆژانی ٢٣-٢٤ی تەمووز بەڕێوەچوو.

 

- لە ٢٢ی تەمووز، ٨ کۆمەڵەی ژنان لە وڵاتەکەدا پڕۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیاند.

 

ڕۆژنامەی فێمێنیستی جەزائیری بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و دەستپێکردنی هەڵمەتێکی دیجیتاڵی، وۆرکشۆپێکی لەگەڵ چەندین کۆمەڵەی فێمێنیستی و چالاکوانانی مافەکانی ژنان لە ١٠ی تشرینی یەکەم ڕێکخست.

لە ٧ی تشرینی دووەم، دادگای جەزائیر سزای بەسەر ئەمیرە بۆراوی، چالاکوانی سیاسی سەپاند.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم لە جەزائیر ڕۆژێکی هۆشیاری سازکرد بۆ داننان بە مافەکانی ژنان.

 

لوبنان

لە چوارچیوەی ژنانی شارەوانی بە دروشمی "نە زۆرینه... نە کەمینە... لەشارەوانی پلەی یەکسان" کۆبوونەوەی هۆشیاری بەڕێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێژەی ژنان لە شارەوانییەکان کرا.

 

کۆنفرانسی "بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، ڕێگای ئاشتی" لە نێوان ١٣ ب٠ ١٤ی حوزەیران بەڕێوەچوو.

 

لە ڕۆژانی ٢٣-٢٤ی حوزەیران فیستیڤاڵێکی فێمینیستی بەڕێوەچوو.

 

لە ١٨-١٩ی ئاب، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەلایەن کۆمەڵەی ژیانی ژنان و کۆمەڵەی کۆمەڵگەی نەورۆز و دەستپێشخەری نوێ بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرپەرشتی کرا.

 

میسر

لە میسر ڕێژەی توندوتیژی بە ڕێژەی ٥٠% زیادی کردووە و هەڕەشە لە ژیانی ژنان دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژنان چەندین بەیاننامەیان دژ بە توندوتیژی لە وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە.

 

دامەزراوەی ژنانی نوێ لە ١٦ی ئادار، ڕۆژی ژنانی کرێکاری میسر بە بەشداری چەندین کۆمەڵە بە دروشمی "پاراستنی ژنان، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکان" بەرز ڕاگیرا.

 

فایزە وەسیف، ئەکتەری میسری لە ١١ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد و ناهید فەرید شەوقی، دەرهێنەر لە ٥ی کانوونی یەکەم کۆچی دوایی کرد.

 

-گۆرانیبێژ ئوم کەلسوم، زیاتر لە نیو سەدە دوای مردنی، لە لیستی ٢٠٠ گۆرانیبێژی ژن و پیاودا، کە لە مێژوودا بەناوبانگن، پلەی ٦١ی بەدەستهێناوە.

 

-هیند سابری، باڵیۆزی نیازپاکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دژی ئەو ڕووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن و دەستی لە پۆستەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێشایەوە.

 

-ژنانی میسری دژی ئەو توندوتیژییانەی لە هەموو بوارێکدا بەربڵاو و ئاسایی بووەتەوە، دەستیان بە کار کرد بۆ دەرکردنی یاسایەکی یەکگرتوو دژی توندوتیژی.

 

-دەزگای پرسی ژنان لە میسر بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی "خەتەنەکردنی مێینە" لە وڵاتەکەدا، هەروەها چالاکییەکانی هۆشیاری بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان زیادکردووە.

 

-دەستپێشخەریی "کەندکات الدیوان" کە لە میسر لەلایەن کۆمەڵێک ژنی نوبیەوە دەستیپێکرد، دەستیکرد بە کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە لەناوبردنی 'میراتی نوبی' ئەو هێرشە ڕەگەزییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

-کۆمەڵەی الوروە الوثقا کە ماوەی ٥٧ ساڵە کار دەکات، بە بەرنامەی پەروەردەیی جۆراوجۆر کار بۆ ژنان و منداڵان دەکات و هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە دژی توندوتیژی بنیاد دەنێت.

 

-کۆمەڵێک ژن لە ئەسوان، لە دژی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە میسر دەستپێشخەریی جێندەریستیان دامەزراند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک توندوتیژی و جیاکاری و ڕەگەزپەرستی و نایەکسانی مووچە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

لیبیا

-لە مانگی تەمموزدا ڕێکخراوە ناحکومییەکان و چالاکوانانی لیبیا هەڵمەتێکی کاری مەیدانییان دژی هاوسەرگیری منداڵان دەستپێکرد لەژێر ناونیشانی "نەک پێش تەمەنی ١٨ ساڵ".

 

-سارا ئەلواحیشی پسپۆڕی زانستی ژینگە، کە لە لیبیاوە بەشداری کۆنفرانسی کەشوهەوا (COP28)ی دوبەی کرد، ڕایگەیاند: "کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری کەشوهەوا و چالاکییەکانیان لە لیبیا و جیهاندا بەربڵاو دەکەن".

 

-عەبیر ئەمنینە، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنان ڕایگەیاند، یاسای نوێی هەڵبژاردن لە لیبیا کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەگوێرەی داواکارییەکانی ژنان نییە و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە سەرلەنوێ چاوی لێبکرێتەوە.

 

-خولی "پڕۆژەی دیالۆگ" لە شاری بنغازی پایتەختی لیبیا ڕێکخرا و ئامانجی هاندانی ژنانە بۆ بەشداریکردن لە سیاسەت و دیالۆگی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

 

-ژنانی لیبیا، لە چوارچێوەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، گفتوگۆی زۆریان ئەنجامدا بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکەن بۆ بەشداریکردنی چالاکانەی ژنانی لیبیا لە سیاسەتدا، ژنان لە دژی یاسای هەڵبژاردن دەنگیان بەرزکردەوە، کە تەنها ٪٨ی کورسییەکانی پەرلەمان دەداتە ژنان.

 

-گۆڕانکاری یاسایی کە لە لیبیا ئەنجامدرا، مشتومڕی لێکەوتەوە، زۆرێک لە پارت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕایانگەیاند، کە ئەو گۆڕانکاریانە ڕەتدەکەنەوە کە نیوەی کۆمەڵگەی لیبیا لەناو دەبەن، بەیاننامەیەک بە واژۆی ١٤٤ کەس لە سیاسەتمەدار و ئەکادیمیست و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، کە لە ژن و پیاو پێکهاتبوون، بڵاوکرایەوە و داوایان لە پەرلەمان کرد ئەو گۆڕانکاریانە پەسەند نەکات، چونکە دۆخی گشتی وڵات لەبەرچاو ناگیرێت و هەندێک خاڵی دەستوری پێشێل دەکەن.

 

-ڕۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم ڕێکخراوی توێژینەوەی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی نەوازی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئینساف بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە کایە گشتییەکاندا دەستپێکرد.

 

-خزمەتگوزاری ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی لە تەرابلوس بڕیارێکی خستە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێگە بە ژنان نادات هۆکاری سەفەری تاکەکەسییان بۆ دەرەوەی وڵات لە فۆرمەکاندا پڕبکەنەوە، هەرچەندە لە یاسادا نییە، زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنەیان لە "ڕێوشوێنە جیاکارییەکان" گرتووە کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی ناوخۆوە بەسەر ژناندا سەپێنراوە.