ئامارەکانی هاتنی گەشتیار و ڕووداوەکان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە

بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی هەڵەبجە و فێنکی ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر لە گەشیار لە ناوەراست و خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی سەیرانگاکانی دەروبەری هەڵەبجەیان کردووە.

هەڵەبجە

 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە پارێزگای هەڵەبجە لە چوار ڕۆژی جەژندا کە بە پێی سێ لیژنە دابەش کراون بۆ کۆکردنەوەی ئاماری گەشتیاریی ناوچە گەشتیاریەکانی ئەحمدئاوا، زەردەهاڵ و سەیرانگای چاوگ.

 لە ڕۆژانی جەژندا لیژنەکانی قائیمقامیەت لە هەڵەبجە پانزە شوێنی گەشتوگوزارییان داخستووە و غەرامەیان کردووە.

 

ئاماری گەشتیاری سنوری پارێزگای هەڵەبجە

بۆ چوار ڕۆژی جەژن ئاماری هاتنی گەشتیار بۆ ناوچەی ئەحمدئاوا ٦٠ هەزار و ١٥٧ گەشتیار بووە، لە زەردەهاڵ کە ناوچەکانی تەوێڵە، بیارە، زەردەهاڵ، وەزەنێ و بەڵخە دەگرێتەوە، ١٩ هەزار و ٦٥٨ گەشتیار ڕووی تێکردووە، هەروەها لە سنوری گوڵان، چاوگ و باوەکۆچەک ٦٩ هەزار و ٧٩١ گەشتیار سەردانیان کردووە.

کۆی گشتی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە ٩٠ هەزار و ٩١ کەس بووە.

 

٣٢ دۆسیە لە پۆلیس کراوەتەوە

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەش، لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ٣٢ دۆسیەی لێکۆڵینەوە تۆمارکراون و بەو هۆیەوە پانزە تۆمەتبار دەستگیرکراون بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە.

 

دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە

هاوڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب لە زەمەقی خواروو بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.

 

ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسوکاری لە حاجیاوا بە ڕێگەی نایاسای گەڕاوەتەوە و لە گوندی هانەگڵینەی سنوری ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان گیانی لەدەستدا.

 

ت.پ