ملیۆنان کەس لە جیهاندا لە بوونی برسێتییەکی توندا دەژین

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرانسەری جیهاندا برسێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەجۆرێک  زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بەدەست خراپی دۆخی خۆراکەوە دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

نەتەوە یەکگرتووەکان دەبارەی ڕێژەی برسێتی مەترسیدار لە جیهاندا ڕاپۆرتێکی جیهانی بڵاوکردەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە سەرانسەری جیهاندا برسێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەجۆرێک  زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بەدەست خراپی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.

 

ئەوەش هاتووە، پێویستە ڕێگە بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت، کە بە خێرایی بگاتە ئەو وڵاتانەی زۆرترین پێویستییان بە هاوکارى هەیە.

 

سیندی مەککەین بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا وتویەتى، هەموومان لە هۆکاری بەرزبوونەوەی برسێتی لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان تێدەگەین، دەزانین چارەسەرەکان چین.