ژیان
-

"تاڵیبان ڕێگە نادات خوێندکارانی کچ بەردەوام بن لە خوێندن"
پارێزگای مەزاری شەریف یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە ڕێگە بە کچانی سەروو پۆلی ٦ دەدرێت بخوێنن، مامۆستایان پشتڕاستیان کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی تاڵیبان هەڕەشەیان لێکردوون، بەردەوام دەبن لە پەروەردەکردن و کردنەوەی خوێندنگە.
-

ئاوارەکانی عەفرین بە شێوەی جۆراوجۆر بەرەنگاری ئاستەنگیەکان دەبنەوە
ژنانی ئاوارەی عەفرین لە کامپەکاندا سوورن لەسەر ئەوەی بژین و بە ئارامی بمێننەوە، بە ئاژەڵداری کاردەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان مسۆگەر بکەن و بەرەنگاری هەموو سەختی و بەربەستەکان ببنەوە.
-

"بەشدارییەکەم لە دەنگۆی کۆمەڵایەتی گرنگتر بوو"
مهدیا هیلال ئاماژەی بەوەکرد، خەونی بوون بە شەڕڤانی بە بەشداریکردن لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان بەدیهێناوە و وتی: ئەم بەشدارییە گرنگترە لەو دەنگۆیانەی لەناو کۆمەڵگەدا هەیە.
-

هەڵەبجە؛ ناوی پایتەختی ئاشتییە، بەڵام توندوتیژیەکانی ڕوو لە زیادبوونە
هەڵەبجە ناوی پایتەختی ئاشتی لێنراوە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە توندوتیژی و کوشتنی ژنان زیادی کردووە و بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە دەڵێت: لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس هیچ ژنێک نییە کەیسەکان وەربگرێت و لێکۆڵەری ژن نییە.
-

ژن، ژیان، ئازادی - نان، کار، ئازادی
ساڵێک پێش ئێستا ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا و کوشتنەکەی بوو بە پریشکێک بۆ خەباتی ژنانی ئازای ئێران کە ڕژیمی ئاخوندی هەژاند، ژنانی ئەفغانستانیش دەڵێن: تاکە ڕێگای ڕزگاربوونی ژنان لە بناژۆخوازە ئیسلامییەکان، خەبات و بەرخۆدانیە.
-

هەوار محەمەد: شۆڕشی ژینا درێژکراوەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە
ژنانی ڕۆژنامەنووس توانیان کارێک بکەن دەنگی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بگاتە تەواوی جیهان، هەر ئەمەش بوو وایکرد ژنان لە جیهانەوە دروشمیان دەوتەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕی.
-

لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئاستی توندوتیژی بەرزە
پارێزەر شیرڤان یاقوت، کە لە ناوچەی بوومەلەرزە کاردەکات، ئاماژەی بە زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان کرد لە ناوچە چادرنشینەکان و وتی: کەمتەرخەمییەکی گەورە هەیە و ژنان ناتوانن دەستیان بە دادپەروەری بگات.
-

ژنان لە باشووری کوردستانەوە بانگەوازی لە درێژەدان بە شۆڕشی ژینا دەکەن
ژنان لە باشووری کوردستانەوە بانگەوازی بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ژینا ئەمینی دەکەن، بە پێویستی دەزانن درێژە بدرێت بەم شۆڕشە لەپێناو نەهێشتنی زوڵم و زۆرداری و ئەقڵیەتی پیاوسالاری.
-

"بەرپرسیارێتی هەر تاکێکە ڕێگری لە بە کاڵاکردن و قومارکردن بە ژنەوە بکات"
دانیا وریا، چالاکوان دەڵێت، لەپێناو بەدەست هێنانی پارە ژنەکانی خۆیان وەک کاڵا لەنێوان یەکتری دەگۆڕنەوە و قوماری پێوەدەکەن، بێ گوێدانە بەهای ئەخلاقی و ئاینی، چونکە بە هەموو شێوازێک دژی بنەماکانی مرۆڤ بوونن.
-

"کردنەوەی شوێنی قومارکردن دەرخەری ئەوەیە دەسەڵات لە پشت ئەم کارەوەیە"
دەسەڵات لە بری ئەوەی ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەو کێشانەی ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە، خەڵکی بە یاری قومارەوە سەرقاڵ کردووە، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: دەسەڵات لە پشت کردنەوەی قومارخانەکاندایە.
-

دایکایەتی ڕێگەیەکی پڕ لە سەختییە و لایەنی ئابووری بەشە دیارەکەیەتی
جێگەی سەرنجە کە کەس نرخی کاتەکانی پەروەردەکردن نازانێت، پەروەردەکردنی منداڵ لەمڕۆدا زۆر قورسترە لە ڕابردوو، چونکە چالاکییە کولتوورییە وەسوەسەئامێزەکان فشارەکانیان بۆ پەروەردەکردنی منداڵێکی باڵاتر زیادکردووە.
-

قومارکردن، یارییەکی نوێ بە ژن و خێزانەوە
قومارکردن بۆ بەلاڕێدابردنی هۆشی مرۆڤ و بێ ئاگاکردنیان لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی ماددی پەرەی پێدرا، ئێستا لە باشووری کوردستان گەشتووەتە ئەو ئاستەی کە پیاوان قومار بە ژن و کچ و خێزانەکانیانەوە بکەن و وەک کاڵایەک مامەڵەیان پێوە بکەن
-

مادونا مەجدی بەدوای بەدیهێنانی خەونی چوونە سەر شانۆدا دەگەڕێت
ئەو کافتریا شانۆییەی مادونا مەجدی تێیدا کاری دەکرد بناغەیەک بوو بۆ گەیشتن بە خەونی منداڵی، ئامانجی مادونا ئەوەیە ببێتە دەرهێنەری شانۆ.
-

ژنانی پەنابەر ناتوانن خزمەتگوزاری پێویست بۆ تەندروستی لەدایکبوون وەربگرن
لە لوبنان، ژنانی پەنابەر تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر دەبن بەهۆی نەبوونی زانیاری و خزمەتگوزاری پێویست لەسەر تەندروستی زایەندی و منداڵبوون.
-

"پاڵپشتی نەکردنی خێزان هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنانە"
ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەردەوامە و پارێزەرێکیش دەڵێت: هۆکاری سەرەکی زیادبوونی توندوتیژییەکان پاڵپشتی نەکردنی خێزانەکانە لە ژنان.
-

"نازانم بۆچی تاڵیبان لە چەند پارچە کاغەزێکی دەستمان دەترسێت"
فایقە نیزام، خوێندکارێکی ناڕازییە و دەڵێت: هەمان ڕۆژ کە زانکۆکانمان داخران، ناڕەزایەتی لە هەموو ئەفغانستان لە پارێزگا جیاجیاکان سەریهەڵدا و ئێمەی کچانی غەزنی پەیوەندیمان بەیەکەوە کرد و بڕیارماندا کە نابێت دەستبەرداری خوێندن ببین.
-

چالاکوانێک: تا ئێستا لە جیاتی خاک، ژن شەرەفە
خەدیجە موسا، سکرتێری کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان باسی لە توندوتیژی دژی ژنان کرد و وتی: جێی داخە تا ئێستاش لە کۆمەڵگەدا شەرەف خاک نییە، بەڵکو شەڕەف ژنە، تا ئێستاش دەرکەوتن و ئازادی ژن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لە زۆر شوێن قەدەغەیە.
-

"بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە قوتابخانە تاکە ڕێگەی سەرکەوتنی خوێندکار نییە"
لای کۆمەڵگە هەمیشە بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە قوتابخانە بە تاکە ڕێگای سەرکەوتنی خوێندکار دانراوە، بەڵام هیچ کات بیر لە بەهرە و حەزی کەسەکان ناکرێتەوە بۆ داهاتوویان، بەشێک لەو هەڵبژاردنانەش تەنها چاولێکەری خێزانەکانن.
-

سەنتەری ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی کاردەکات بۆ خزمەتکردنی گروپە پەراوێزخراو و ئازاردراوەکان لە کۆمەڵگەدا
سەنتەری ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی هەوڵدەدات گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنان دابین بکات و کێشەکانیان بە شێوازی یاسایی چارەسەر بکات، کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ژیان لە کۆمەڵگەدا.
-

"ژیانی هاوبەش و ئازادی ژنان چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن"
قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو شەڕانەی کە ڕوودەدات، تەنها ئەنجامی پلانەکانی دەوڵەتە دیکتاتۆرییە دەسەڵاتدارەکانن، تاکە چارەسەر ئازادی ژنانە بۆ ڕزگاربوونیان لە کۆیلایەتی، بەم شێوەیە یەکەم و گرنگترین هەنگاو لە بنیادنانی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکان دەگیرێتەب