پەروەردە لە نزیک هێڵی زەردی فەڵەستین لە نێوان مەترسی و سیاسەتی نەخوێندەواری
کۆمەڵەی "بریج" بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵایەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی پەروەردە بۆ منداڵان سەرەڕای گەمارۆدان و دەورەدراوی ناوچەکە بە هێڵی زەرد، ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی جەنگ و مەترسییە جیاوازەکان دەبێتەوە.
ڕەفیف ئیسلیم
فەڵەستین ـ پرۆسەی پەروەردە لە ناوچەی کامپی "بریج" لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لە فەڵەستین بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی هێڵی زەرد لە چەند لایەکەوە ناوچەکەی گەمارۆ داوە و بریندار و قوربانیش لە ریزەکانی مامۆستایان و خوێندکاراندا هەن، کۆمەڵەی بریج بۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە بنەڕەتییەکانی بۆ قۆناغی سەرەتایی پێشکەش دەکات، جەخت لەسەر مافی منداڵان بۆ خوێندن دەکاتەوە و سیاسەتی نەخوێندەواری ڕەت دەکاتەوە.
مەنال نەشوی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی "بریج" بۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتی وتی: دروستکردنی پۆلی خوێندن بۆ منداڵان، چ ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەت بن یان نا، پێویستییەکی دڵنیای بوو بەهۆی ڕاوەستانی خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە، بەتایبەت ئەوانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی فەڵەستینییەوە پێشکەش دەکران، یان لەلایەن دەزگای ئونروا دوای ئەوەی ئەو دوو قوتابخانەیەی لە بۆمباران ڕزگاریان بووبوو گۆڕدران بۆ ناوەندی پەنابەری بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی جەنگ، منداڵانیش چاوەڕێی داهاتوویەکی نادیارن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی ناوچەکە دەکەوێتە کامپی "بریج"ـەوە کە تایبەتمەندی خۆی هەیە جیاواز لە ناوچەکانی تری کەرتەکە، بەهۆی توندبوونەوەی گەمارۆکان لەسەری لەلایەن هەردوو دیوی ڕۆژهەڵات و باکوورەوە لەلایەن ئەوەی پێی دەوترێت هێڵی زەرد، ئەمەش دابینکردنی بودجەی زۆر سەخت کردووە، چونکە لایەنی پاڵپشتیکەر ڕەتدەکاتەوە لەوێ کار بکات بەو پێیەی ناوچەیەکی سوورە، وتی: مامۆستایان و خوێندکاران بە هەمان شێوە لەوێ مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە لە کاتی هاتنیان بۆ شوێنەکە، بە تایبەت لە کاتی بەیانی زوو لە لوتکەی تەقەکردندا، قوتابخانەکە پێشتر منداڵێکی لەدەستداوە کە لە کاتی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە نزیک شوێنەکە کوژراوە.
سەختییەکان و ئاستەنگەکان
دیار بوو کە پێشکەشکردنی خوێندن لە کامپەکەدا چەندین سەختی و نکۆڵیکردنی تێدەکەوێت کە دۆخی ئەمنی یان گەمارۆ و دۆخی ئابووری دەیان سەپێنن، لەوانە سەختیی دابینکردنی کەمترین پێویستی لەلایەن خێزانەکانەوە بۆ منداڵەکانیان، بەڵام کۆمەڵەکە ناچارە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەبەر ئەوەی ناوچەکە پێش جەنگ ٤٨ هەزار کەسی تێدا نیشتەجێ بوو، لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بەهۆی ئاوارەکانەوە بۆ دوو ئەوەندە زیاد دەکات کە چادرەکانیان لە لێوارەکانی کامپەکە هەڵداوە بەهۆی نەبوونی شوێنی تری ئاوارەبوون تیایاندا.
ئاماژە بەوەشکرد، کە ناوەندەکە خواستێکی زۆری لەسەرە، بە لەبەرچاوگرتنی توانای ئێستای کە تەنها ٣٦٠ منداڵ لەخۆدەگرێت لە دوو شۆفتدا، یەکێکیان بەیانیان و یەکێکیان ئێواران، لە ئەنجامدا، منداڵانی زۆر هێشتا لە لیستی چاوەڕوانیدان، بە هیوای زیادبوونی بودجە، ئەو خواستە زۆرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بیناکە لە چیمەنتۆ دروستکراوە، ئەمەش دەربازبوونێک لە ڕاستی ژیان لە چادرێکدا دابین دەکات، هەرچەندە شوێنەکە بە تەواوی ئامێری تێدا نییە.
مەنال نەشاوی، ڕوونیکردەوە، کە ناوەندەکە لە پۆلی یەکەمەوە تا پێنجەم، منداڵانی کەمئەندامی هزری لەخۆدەگرێت، خزمەتگوزاری خوێندن و چاکسازییان بۆ دابین دەکات، ئەمە بابەتێکی ئاڵۆزە کە پێویستی بە ژینگەیەکی گونجاو و توانا و ستافێکی بەتوانای بەرز هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم گروپەدا، کۆمەڵەکە پێش جەنگ بینایەکی یەکگرتووی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردبوو، بەڵام بۆردومانکرا و لە هێڵی زەرد نزیک بووەوە، بۆیە ڕێکخراوەکە بارەگای سەرەکی خۆی لەدەستدا و ناچار بوو شوێنێک بەکرێ بگرێت و بیخاتە کار.
یارمەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسایی لەسەر خوێندکاران
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی کەمیی کەلوپەلی نووسین، کەلوپەلی پەروەردەیی چاپکرا و بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا بە پاڵپشتی هاوبەشەکان، هەروەها جانتای قوتابخانەیان دا بە منداڵان بە تایبەت ئەوانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و هەموو ئەو شتانەی تێدابوو کە پێویستیان پێی بوو بۆ وەرزی خوێندن، هەروەها کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ئەو خێزانانە کرا کە لە ئێستاوە لەگەڵ تێچووی ئاوارەبوون و برسێتی و بارودۆخی سەختی ژیاندا خەبات دەکەن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان کە خێزانەکان لە سەرەتاییترین مافی خۆیان بێبەش دەکەن، ئەویش خوێندنی منداڵەکانیانە.
مەنال نەشاوی ڕوونیکردەوە، ئێستا بیناکە پێویستی بە چەندین چاکسازی هەیە، بەتایبەتی کە زیان بە سەقفەکەی کەوتووە و پێویستی بە بەهێزکردنی هەیە بۆ ئەوەی منداڵەکان زیانیان پێنەگات، ئاماژەی بە پێویستی مێز و کورسی تایبەت کرد، وتی: جل و بەرگ و پێڵاو کێشەیەکی دیکەیە کە ڕووبەڕووی خوێندکاران دەبێتەوە، هەروەها خۆراکی دروستیش، بەو پێیەی ئەو خۆراکانەی کە بەردەستن گونجاو نین، چەندین حاڵەتی بێهۆشبوون و کەمخوێنی تۆمارکراون، جگە لەوەش، منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستیان بە یارمەتیدەری دەستڕاگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی بگەنە قوتابخانە، چونکە کەرەستە دووبارە بەکارهێنانەوە کراوەکان بەس نین.