چیرۆکێک لە هاواری فەرمانی ٧٤: لە قژە بە خەنەکەت پەناگەم دروستکردووە ...٢

چاوەکانی داخست و بیری کردەوە، بیری کردەوە. پاشان بەو هەستانەی لە ناخیدا شارابووەوە چووە ژوورەکە و بە دەستەکانی ئاماژەیەکی دا و وتی: سەیرکە لێرە وەستان و هەموو شتێک لێرە ڕوویدا.

لە پشت دیوارەکەوە، لە کونێکی بچووکدا، سەیری فەرمانەکەی دەکرد

شەنگال

 

بێریتان شەنگالی لە گوندەکەدا گیری خوارد کە بۆ هێنانی شیر بۆ منداڵەکان گەڕابووەوە بۆی، دوای ئەوە ناچار بوو دوور لە بنەماڵەکەی ڕووبەڕووی واقیعی داعش ببێتەوە. ڕەنگە شایەتحاڵی ئەو لە چاوی سەدان ژندا بێت، بەڵام تەنیا لە ڕێگەی قسەکانییەوە دەبیسترێت. بێریتان باس لەو ساتە دەکات کە لەناو تونێلەکەدا خۆی حەشارداوە و ئەوەی لە مێشک و چاوەکانیدا تۆماری کردووە، دەگێڕێتەوە.

 

بێریتان کە لە بازاڕی کۆن ماڵی مامی دەبینێت ناتوانێت بگەڕێتەوە

"لە ماوەیەكی زۆر كەمدا هەزاران چەتەی داعش بازاڕی كۆنیان داگیركرد، زۆر زەحمەت بوو لە باخچەدا بەو شێوەیە بمێنمەوە، دەمبینی. دەنگەکە نزیکتر و نزیک دەبووەوە و دڵم وەک ئەوەی لە شوێنی خۆی دەربچێت لێی دەدا. دەنگی دڵم ئەوەندە بەرز بوو، دەترسام بیبیستن. لە باخی ماڵەکەدا شوێنێک هەبوو کە لە تونێل دەچوو. ڕامکرد و لەوێ خۆم شاردەوە. زۆر شت لەبەرچاودا نەبوو، نازانم لەو کاتەدا چۆن تێبینیم کرد. بەڵام لەم باخچەیەدا یەکەم شوێن کە چاوی گرتم دەرگاکە بوو. لەوێ خۆم شاردەوە. دوای ماوەیەکی زۆر کەم بەکرێگیراوانی داعش هاتنە ئەو ماڵەی کە لە باخچەکەدا خۆم تێدا حەشاردابووم. تونێلەکە تەسک بوو بەڵام بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، تا دەمتوانی ڕۆیشتم، تونێلەکە لە ناو ماڵەکە دەرچوو. ئەو شوێنەی تونێلەکە پێیدا ڕۆیشت تەسک بوو، گەیشتە گۆشەی ژوورێک. لە نێوان تونێلەکە و ژوورەکەدا دیوارێکی تەنک هەبوو، ناوەوەی ژوورەکە پڕ بوو لە شتە کۆنەکان و بەهۆیەوە سەرنجی کەسی بۆ لای خۆی ڕانەکێشا. چەتەکانی داعش هەرگیز سەیریان نەدەکرد. لە تونێلەکەوە هاتمە سەر زەوی ژوورەکە. شوێنێکی تەسک بوو، چونکە لاواز و بچووک بووم، تەنانەت لە تەنگترین شوێنەکانیشدا دەمتوانی جێی خۆم بکەمەوە، لەو شوێنەی کە من لێیبووم کونێکی تێدا بوو و ناوەوەی ژوورەکە دیاربوو، نزیکەی هەموو شوێنێکی ژوورەکەم دەبینی. داعش لە ژووری میوانەوە هاتە ژوورەکە و ڕۆیشت".

 

"باوکم فێری بەکارهێنانی چەکی نەکردبووم"

لە گۆشەیەکی بچووکی ژوورەکەدا بێریتان شاهیدی ئەو دڕندەییە بوو کە بۆ هەموو جیهان دەوترێت، شاهیدی ئەوە بوو کە بەسەر ژناندا هات، وتی: دوای ماوەیەک دەنگی ژن هات، دەنگی گریان و و هاوار هات، زیاتر لە چل ژن هێنرانە ژوورەکە. جلوبەرگەکانیان دڕێندرابوون، لەوانەبوو زۆریان بە قژ ڕاکێشان هێنابێتیان، هەموویان زۆر دەترسان و منیش زۆر ترسام، وتم 'بەدڵنیاییەوە دەمدۆزنەوە.' کاتێک لە لۆفەکان هاتبوومە خوارەوە منداڵی خوشکەکەم دابووە خێزانەکەم، باوکم زۆر باش دەیزانی چی لە ئێزدییەکان دەکەن، بە تایبەت ژنانی ئێزدی. کاتێک لێیان دوورکەوتمەوە باوکم لە پشتەوە بانگی کردم، هەنگاوێک یان دوو هەنگاوی بەرەو پێشەوە برد و ئەو چەکەی پێدام کە ساڵانێکە هەڵیگرتبوو بۆ ئەوەی خێزانەکەی لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت. باوەشی پێداکردم و دوعای کرد و وتی 'ئەمە بگرە، با لەگەڵت بێت ئەگەر شتێک ڕوویدا، تۆ خۆت بپارێزیت'. لەگەڵ باوکم چەکەکمان پاک دەکردەوە، بەڵام نەمدەزانی چۆن بەکاریبهێنم. باوکم هەرگیز فێری نەکردم. کاتێک لەناو کونەکەدا بووم، دەستم لەسەرە چەکەکەم بوو، تا ئەگەر هاتن بۆم یەکسەر بیتەقێنم، دەرەوەی ماڵەکە دەنگەدەنگ بوو، ڕەنگە ژنەکانیان لە ژوورەوە و پیاوەکان لە دەرەوە ڕاگیرابن.

 

"زۆر ترسناک دەردەکەوتن"

بێریتان بۆی دەرکەوت لەناو ئەو ژنانەی داعش گرتوونی، کەسوکارەکەی هەیە، خاڵۆژن و کۆرپە چل ڕۆژەکەی. زۆربەی ژنەکانی دیکەی بە هەمان شێوە دەناسی. نزیکەی هەموو کەسێک ڕابردوو و یادەوەرییەکی ڕابردووی هەبوو. لە کونێکی بچووکی پشت دیوارەکەوە تەماشایان دەکرد، هەروەها گێڕایەوە، "ژنەکان لە ژوورەکەدا بە کۆمەڵ دانیشتبوون، بە گشتی چل و پێنج ژنم ژمارد. نازانم چەند منداڵ هەبوون، تەمەنیان چەند بووە. زۆر جار کە داعش دەچووە ژوورەوە، لەبەر ترس نەمدەتوانی سەیر بکەم، ٦-٧ داعش هەمیشە لە پاسەوانیدا بوون. قژ و سمێڵیان تێکچووبوو، ئەو جلە کورتانەی لەبەریان دەکرد چلکن بوون، هەموویان وەستابوون و داریان بەدەستەوە بوو، کاتێک دەچوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ژنەکانیان دەدا، بەو ژنانەی کە کۆرپەکانیان دەگریا، دەیانگوت منداڵەکانتان بێدەنگ بکەن یان دەزانین چۆن بێدەنگیان بکەین. بەزۆری بە زمانی عەرەبی قسەیان دەکرد. ئەوانەی هاواریان لە ژنان دەکرد بەزۆری بە زمانی عەرەبی هاواریان دەکرد. بەڵام لە نێویاندا کەسانێک هەبوون کە بە زمانی جیاواز قسەیان دەکرد. زمانی تێکەڵاو زۆر بوون و زۆرێکیان نەمدەزانی خەڵکی کام وڵاتن، کاتێک نەمدەتوانی سەیری ناو ژوورەکە بکەم، دادەنیشتم و گوێم لە دەنگە ترسناکەکانی ئەو ژنانە دەگرت کە لەسەر زەوی ژوورەکە دانیشتبوون و گوێم لە هاوارەکانی یاخیبوون بوو لە دڵیاندا".

 

"زۆر دەترسام بکەومە دەستیان"

ئەوەی لە پشت دیوارەکەوە زۆرترین ئازاری بێریتان دەدات ئەوەیە کە ناتوانێت هیچ بکات و هەمیشە لە دڵی خۆیدا دەڵێت، من تەنیام، ئایا دەتوانم تەنها بە یەک چەک شەڕ بکەم، "نەمدەوێرا شەڕبکەم چونکە ئەوان زۆربوون، خاڵم کچێکی زۆر شیرینی هەبوو. کچەکەی تەمەنی چل ڕۆژ بوو. کێ دەزانێ، ئەگەر دڕندەیی دونیای بینیبا، هەرگیز نەدەهاتە ئەم دونیایە. لە لای ڕاستی ژوورەکە، لە باوەشی خاڵۆژنم و هەمیشە لە برسێتیدا دەگریا. خاڵۆژنم لە ناو ئەو ترسەدا، هەرگیز لە هەر کارێک نەوەستا بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت. لەو کاتەدا داعش هاتە ژوورەوە و لەبەردەم خاڵۆژنەکەمدا وەستا و وتی منداڵەکەت بێدەنگ بکە، ئەگینا دەزانین چۆن بێدەنگی بکەین، خاڵۆژنیشم لە قسەکانی داعش هیچ تێنەگەیشت".

 

"شمشێریان بە دەستەوە بوو"

بێریتان ڕوونیشی كردەوە، زۆربەی ژنانی پێكهاتەی ئێزدییەكان زمانی عەرەبی نازانن، بەهۆی فەرمانەكانەوە پێكهاتەی ئێزدی خۆیان لە زۆر شت بەدوور گرتووە و دەیانزانی هەمیشە ژن لە فەرمانەكاندا دەكوژرێت، بەڵام ڕۆحی ڕاستەقینەی ئێزدییەت ناكوژرێت، بێریتان دەڵێت بەهۆی ژیانی وەک زیندانەوە داپیرەی و سەدان ژنی وەک داپیرەی زمانی عەرەبی نازانن، "لە هەموو شتێک تێگەیشتم کە داعش بە خاڵۆژنمی دەگوت، خاڵۆژنم تێنەدەگەیشت کە داعش چی دەڵێت، بەڵام لە تۆنی دەنگیان و دەربڕینی دەموچاویان تێگەیشت کە قسەیەکی ناشرین دەکەن. خاڵۆژنم هێندەی تر هەوڵی دەدا منداڵەکەی بێدەنگ بکات. پاشان داعش هاتە ژوورەوە. خاڵۆژنم داوای خواردنی لێکردن بۆ منداڵەکان. بە کرمانجی پێی وتن: منداڵەکەم لەبەر برسێتی دەگری، دەزانم دەنگەکەی بێزارت دەکات، هەندێک شیرم پێبدە و بێدەنگی دەکەم، داعش دواتر پێی وت "ئەگەر ئەم منداڵە بێدەنگ نەکەی ئێمە دەیکەین بە ژەمێک و بۆت دەهێنین"، خاڵۆژنم لەم شتە تێنەگەیشت، لە دڵی خۆمدا وتم ئایا ئەوە دەبێت، ئایا ئەوان ئەوەی دەڵێن دەیکەن؟، ویستم بچم ئاو بخۆمەوە بهێنم و بزانم شیر بۆ منداڵەکە پەیدابکەم، دەنگی دوو داعش لە ژوورەکەدا هات، ، بیرم کردەوە، 'ڕەنگە بۆشایییەک بدۆزمەوە، بچم ئاو وەربگرم و شیر بۆ منداڵەکە وەربگرم'. هەر لەو کاتەدا، دەنگی چەتەکانی داعش لێیەوە هات لەناو ژوورەکەدا ڕۆیشتم و دەستم لە تەنیشت خاڵۆژنمەوە وەستابوون و شمشێریان بە دەستەوە بوو، منداڵەکەش لەسەر ئەژنۆی خاڵۆژنم بوو، ڕایانکێشا و بردیان، یەکیان کۆرپەکەی بەدەستەوە بوو، ئەوی دیکەیان سەری منداڵەکەی بە دەستەوە بوو".

 

"ئەم شوێنە شایەدی هەموو شتێکی دا"

بێریتان بۆ ساتێک وەستا و بە زەحمەت قسەی کرد. وشەکان لە قوڕگیدا گیر بوون. ئێمەش وەک ئەو کەوتینە ناو بۆشاییەکەوە. نەماندەویست گوێمان لە ڕستەکانی تری ئەو بێت. ئەو بە چاو و هەستەکانی ئەو ژیانەی بینیوە، کاتێک گوێمان لێ دەگرت، هەستمان بە ئازاری هەموو خانەکانمان دەکرد، هەرگیز نەماندەتوانی بیر لە دایکی ئەو منداڵە بکەینەوە، بێریتان هەوڵیدا ڕوونی بکاتەوە کە چی بینیوە. وشەکان لە دەمی نەهاتنە دەرەوە. کاتێک پێمان گوت "مەڵێ"، درێژەی بە قسەکانی دا. بیری کردەوە کە پێویستە بیر لە هەر ساتێکی ئەم دڕندەییە بکرێتەوە، ڕوون بوو کە لە دڵی خۆیدا دەیگوت 'ئەگەر باسی ئەو ساتە بکەم، هێزی لە خۆمدا بنیاد بنێم، دەتوانم بەهێزتر تۆڵەی ژنانی ئێزدی و منداڵە بێتاوانەکانیان بکەمەوە'، ئەو بەو شێوەیە خۆی قەناعەت پێکردبوو. چاوەکانی داخست، لە دوورەوە بیری کردەوە، ئەو قسانەی کە لە ناخی مابووەوە وتی و بە دەستەکانی ئاماژەی دا و وتی: "لێرە، هەر لێرە، وەستان و هەموو شتێک لەم شوێنەدا ڕوویدا."

 

سبەینێ: جیهان لە ژێر وێرانەکانی شەنگالدا مرد