زەینەب کناجی لە شەنگال بەبیرهێندرایەوە: هەزاران زیلان هەن
زەینەب کناجی کە نازناوی زیلان بوو، بە سیمینارێک لە ناوەندی شەنگال و کۆمەڵگەی خانسور بەبیرهێندرایەوە.
شەنگال
زەینەب کناجی، کە نازناوی زیلان بوو، لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦، چالاکی گیانفیدایی لە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامداو لە شەنگال بەبیرهێندرایەوە.
بە بەشداری ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، ئەنجومەن و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری، یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر سینەفیزیۆنێک دەربارەی کەسایەتی و خەباتی زەینەب کناجی نمایشکرا. هەروەها نامەکەی زەینەب کناجی لەلایەن ڕیهام حەسەن، هاوسەرۆکی دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال خوێندرایەوە.
"سەدان زیلان هەن"
هلوا فەقیر، کە بەشداری لە یادکردنەوەکەدا کرد، وتی: ئەو چالاکییەی کە هاوڕێ زیلان ڕێکی خستبوو، جیهانی لەگەڵ خۆی هەژاند، هەڤاڵ زیلان ژنێکی گەنج بوو، بە بیرۆکە مەزنەکانی بۆ ژنانی ئازاد، بوو بە هێزێکی گەورە بۆ ژنانی ئێزدی، گیانی خۆی کردە قوربانی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێگای ئازادی.
هلوا فەقیر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا ئەو کاتەی ئێمە وەک ژنانی ئێزدی دەژین، یادی زیلان دەکەینەوە و سەدان ژنی گەنج هەموو ساڵێک ڕێگای زیلان بۆ خۆیان دەگرنەبەر، ئەمڕۆ سەدان ژنی ئێزدی و نەتەوەی جیاواز ناوی خۆخیان ناوە زیلان و لە دەشت و چیاکان شەڕ دەکەن، ئەمڕۆ سەدان زیلانمان هەیە لە مەیدانی شەڕدا و بۆ ئازادی و گەلەکەیان دەجەنگن، زۆرێک لە گەنجان چەک بەرز دەکەنەوە و دەڵێن هەڤاڵ زیلان لە سەرەتادا وەک ئێمە بوو، بە تێکۆشان و خەبات بووە زیلان. ئیرادەی هەڤاڵ زیلان هێزێکی گەورە دەدات بە گەنجان و دەڵێن دەتوانین شتێک بکەین بۆ کۆمەڵگەکەمان.
"ئێمە لەسەر ئەم هێڵە دەڕۆین"
لە کۆتایی قسەکانیدا، هلوا فەقیر تیشکی خستە سەر گیانفیدایی هێڵی زەینەب کناجی کە لە شەنگال بەردەوامەو وتی: نموونەکانی هێڵی شەهید زیلان ئەمڕۆ بوونەتە نموونەیەکی بەرچاو، یەکێک لەوانە شەهید جانپۆلات بوو کە لە شەنگال چالاکییەکی گیانفیدایی ئەنجامدا ئەم نموونانە ناژمێردرێن، قسەکانی هەڤاڵ زیلان کە دەڵێت "هیچ شتێک لە گیانی من زیاتر نییە ئەگەر بەم شێوەیە قوربانیم دابایە" هیچ وشەیەک لەم قسەیە گەورەتر نییە و بوونی نابێت، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی بەردەوام دەبین لە خەباتی زیلان و بێریڤان و مام زەکی و دژوار و چەکۆیان هیچ شتێک لە ئیرادەی ئێمە گەورەتر نییە.
سیمینارەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.