دامەزراوەیەكی تایبەتمەند بە هەزاران هاوڵاتی سوریی ونبوو دادەمەزرێت
دامەزراوەیەكی تایبەتمەنمەند بۆ لێكۆڵینەوە و ڕوونكردنەوەی چارەنووسی زیاتر لە ١٥٠ هەزار هاوڵاتی سووریی دادەمەزرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە ساڵی ٢٠١١ەوە سووریا بەردەوام بە بارودۆخێكی سەختی شەڕ و ئاڵۆزیدا تێپەڕیووەو قەیرانی گەورەی لە وڵاتەکەدا دروست کردووە، ئەمەش بووە هۆی ئاوارە بوونی ملیۆنان هاوڵاتی و كوژران و بێسەروشوێن بوونی هەزاران هاوڵاتی دیكە.
هەروەها بەڕێوبەری باڵای كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دا، كە ئەم ململانێیە بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەژاری دانیشتوانی سووریا بۆ ٩٠%.
ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران لە كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگ درا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەكی سەربەخۆ بۆ لێكۆڵینەوە و ڕوونكردنەوەی چارەنووسی زیاتر لە ١٥٠ هەزار هاوڵاتی سووری، كە لە سەرەتای شەڕەكانی سوریاوە بە دەستی ڕژێم و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن یان گرووپە تیرۆریستییەكان بێسەروشوێن بوون.