زلار ستێرک: بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت تێکۆشانی ئازادی کوردستان سەرکوت بکرێت

زلار ستێرک ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی سەدەیەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دەسەپێنن بەر ئیرادەی پەکەکە کەوتن و وتی: بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت تێکۆشانی ئازادی کوردستان سەرکوت بکرێت، ئیرادەیەکی هەمیشەییە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا پەکەکە ١٢هەمین کۆنگرەی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەست، دواتر لە ١٢ی ئایاردا بریارە وەرگیراوەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

 

زلار ستێرک ئەندامی کۆنگرەکە، لە کۆنگرەکەدا ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، وەک ئەوەی دەویسترا تێینەگەشتین و زۆر قوڵ نەبوینەوە تێیدا. بەڵام هاوکاتی ئەمە لە ماوەی ٢٦ ساڵی کۆتاییدا چەندین پێشکەوتن لە تێکۆشانمدا دەرکەوت. لە ڕووی سەربازی، سیاسی، دیبلۆماسی، کۆمەڵگەیی و پارادایمی ئایدۆلۆژییەوە شێوە پێشکەوتنێکی جەماوەری هاتەئاراوە. بەڵام لە ڕوویەکی دیکەوە دەکرا پێشەکەوتنی زۆرتر بئافرابایە.

 

تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەهیچ جۆرێک سەرکەووت ناکرێت و لە ناوناچێت. لە ماوەی ٢٦ـی کۆتاییدا هێزی شکستنەخواردووی خۆی سەلماند. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پەرەپێدرا، لە ناوخۆدا پەرە بە تەسفییەکاری درا، لە بواری شەڕدا هەموو پێشکەوتنێکی ناتۆ لەسەر گۆڕەپانی گەریلا تاقی کرایەوە، خواستەکە لەناودانی گەریلا بوو. بەڵام چی ڕوویدا، بەتەواوەتی سەلما ئەم ڕێکخستنە لە ناوناچێت.

 

هەرچەندە ئێمەیش بەتەواوەتی دووژمنمان تێکنەشکاندووە، هەڤاڵ جەمال ئەمەی گوت، 'پات'. یانی وێڕای هەموو هێرشەکان وەک تەڤگەری پەکەکە لەسەر پێی وەستانیەوە و شکستمان نەخوارد. هەموو جیهان بووە شاهیدی ئەمە. هێزە نێونەتەوەییەکانیش دەبینین. دەوڵەتی تورکیش دەیبینێت. یانی ئەوەی لە دژمان سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵی و لەناوبردن دەسەپێنێت، لوتی تەقیوە بەم ئیرادە لەبن نەهاتووەتدا."