"ئاشتی بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و دەبێت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات"
دایکانی شەهیدان لە شاری دیرک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە بانگەوازی کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان بخەنە سەر شان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە.

پێلین نوپەلدا
قامیشلۆ- قۆناغ و پڕۆسەیەکی نوێ دەستیپێکردووە، کە لەسەر بنەمای "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لە بەرامبەر ئەم بانگەوازەدا، پەکەکە لە نێوان ٥ بۆ ٧ی ئایار کۆنگرەی ١٢ی خۆی ئەنجامدا و هەنگاوێکی مێژوویی بوو.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای کۆتایی هێنان بە خوێنڕشتنی کرد
فاتمە حەمید، ئەندامی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە پارێزگای جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسیان لە بانگەوازی کۆنگرەی پەکەکە و دەرەنجامەکانی کردو وتی: بە بۆنەی بانگهێشتکردنی کۆنگرەی دوازدەهەم، بە بۆنەی ساڵانێک کاری ماندوو نەناسانە، تێکۆشان، هەوڵ و بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم شەهیدان و بنەماڵەکانیان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەریلا لە شاخ خەبات بۆ ئازادی و ناسنامەی زێدی خۆیان دەکەن، وەک هەنگاوێکی نوێ لەم خەباتەدا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر دروشمی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' بانگەوازێکی بۆ ئاشتی لە کوردستان و تورکیا دەرکرد، بۆ ئەوەی شەڕەکە ڕابگیرێت و ڕێگری لە خوێنڕشتن بکات".
وتیشی: ئێمەش وەک دایکی شەهیدان، شوێنپێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش دەگرین، بیرۆکە و فەلسەفەی ئەو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو بووەتەوە، سەرکردە هەمیشە بۆ ئاشتی و ئازادی بۆ هەموو گەلان تێکۆشان، نەک تەنها بۆ گەلی کورد".
ئاماژەیبەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا ئێستا دەبێت هەنگاو بنێت بۆ ئاشتی و دیموکراتی، ئەمە تەنها پەیوەندی بە پەکەکەوە نییە، هەرکەسێک کار بۆ ئازادی و ئاشتی دەکات، دەبێت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت، ئێمە چیتر شەڕمان ناوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاتی ئاشتی هاتووە، وەک دایکی شەهیدان، ئێمە منداڵەکانی خۆمانمان کردە قوربانی، نامانەوێت کەسی دیکە بیکاتە قوربانی. ئاشتیش شتێکی گەورەیە، بەرپرسیارێتی، هەمووان دەبێت هەڵیبگرن.
"ئێمە ئاشتیمان دەوێت"
قەنعە عەبدولکەریم حاجی ڕایگەیاند، وەک دایکی شەهیدان ئاشتییان دەوێت و وتی: ئێمە نامانەوێت خوێنڕشتنی زیاتر، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیان جار داوای ئاشتی کردووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بناغەی و ڕاستەقینەی نەناوە، تا ئێستا هێشتا بۆردوومانی شەرەڤانانی کەریلا هەیە، ئێمە دەمانەوێت ئاشتی و بۆ بەهێزکردنی برایەتی گەلان، کاتێک دەڵێین چەکەکانمان دادەنێین، دەبێت مەرجەکانمان قبوڵ بکرێت، ٥٠ ساڵە تێکۆشان و خەباتمان کردووە و هەزاران شەهیدمان پێشکەش کردووە وەک دایکان بەدوای ماف و خوێنی ڕۆڵە و شەهیدەکانماندا دەگەڕێین.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان لایەنگری شەڕ نین و وتی: دەوڵەت دەبێت مافەکانمان پێببەخشێت، ئێمە هیچی تر قبوڵ ناکەین، هەرگیز لایەنگری شەڕ و کوشتار نەبووین، کاتێک هەنگاوی پێویست نراوە، ئیتر دڵی هیچ دایکێک ناسوتێت، هیچ دایکێک خوێنڕشتنی ناوێت، ئێمە بەستنی کۆنگرەکە بە شتێکی گەورە دەبینین، زۆر شت هەیە کە پێویستە ڕوون بکرێتەوە. پێویستە هەموو تاکێک بە زمان و ناسنامەی خۆی لە وڵاتەکەیدا بژی، ئێمە یەک گەلین، و پشتیوانی و بانگەوازی ئاشتی دەکەین.