بڕوانامەی ڕێزلێنان بە “ئاژانسی نوژنها و ژن تیڤی” بەخشرا
لە یادی ١٢٧هەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە پایی کار و چالاکییە میدییایەکان، لەسەر پرسی ژنان، ڕێزلینان بە“ ئاژانسی نوژنها و ژن تیڤی”، بەخشرا

سلێمانی
بەبۆنەی ٢٢ی نیسان ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێجی زانستە مرۆڤاییەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران و میدیاکارانی شاری سلێمانی، بە خولەکێک وەستان ڕێز لە گیانی پاکی شەهیدان گیراو سینەفزیۆنێک بۆ بەبیرهێنانەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و کارو چالاکی خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن، مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی پێشکەش کرا، پاشان لە لایەن “ کۆسار محەمەد عەلی موراد” سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ٣٧ بەشداربووی دەزگا میدیایەکانی شاری سلێمانی، بەخشرا .
ئاژانسی نوژنهاو ژن تیڤی لەناو ئەو ٣٧ دەزگا میدیاییەدا بوون، کە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، لە پایی ماندوبون و کاروچالاکی و ڕماڵکردنی بەردەوامی پرسەکانی ژنان و چالاکییە زانستی و هونەرییەکاندا، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
هەردوو بڕوانامەی ڕێزلێنان بە هێلین ئەحمەد، ڕۆژنامەنوسی ئاژانسی نوژنهاو بێریڤان شاهۆ، ڕۆژنامەنوسی ژن تیڤی بەخشرا.