ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەرز ڕاگیرا
لە مەراسیمێکدا حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەرز ڕاگیرا، نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕۆژئاوا و باشوری سوریا یادەکەی بەرز ڕاگرت و داگیرکارییەکانئ دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد.
لە مەراسیمێکدا حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەرز ڕاگیرا، نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان یادەکەی بەرز ڕاگرت و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بە بەشداری دەیان هاوڵاتی باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان حەوتەمین ساڵڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەرز ڕاگیرا.
لە سەرەتای یادەکەدا لەلایەن جەمیل ڕەحمانۆ، ئەندامی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەووە، ڕایگەیاند شانازی بە سەرکەوتنەکانی کۆبانێ دەکەن، داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەن.
هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەکاتی بەرخۆدانی کۆبانێدا لە تەواوی جیهاندا پاڵپشتی و پشتگیری کۆبانێ دەکرا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە ڕێگای جیاواز پاڵپشتی داعشی دەکرد، داوای لە تەواوی جیهان کرد لە ئێستادا لە ئاست ئەو داگیرکاریانەی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبێت.
دواتر هەریەک لە نوێنەری حزبی زەحمەتکێشان، نوێنەری کەنەکە، فەرمەندەیەکی پێشمەرگە بۆ ئەو ساڵیادە وتاریان پێشکەش کرد.
لەلایەن پارێزەر سروشت هەڵەبجەی وتارێک پێشکەشکرا، تێیدا ئاماژەی بە ئازایەتی ژنانی کۆبانێ و یەپەژە و پەیەگە لەو جەنگەدا دژی داعشدا، ڕایگەیاند ژنان کەلتوری ڕاستەقینەی کوردیان نیشاندا و ئەو شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان بوو، کە دوو ژن توانیان پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان دابڕێژنەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
وتیشی ژنان پێشەنگی بەرخۆدانی کۆبانێ دەکەن، هەر وەک چۆن لە باشوری کوردستان هەڵەبجە هەیە، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش کۆبانێ نمونەیە.