باوکێک سێ ساڵە کچەکەی بە زنجیر بەستووەتەوە
باوکێك لە میسر کچە تەمەن ١٠ ساڵەکەی بۆماوەی سێ ساڵ بە زنجیر بە سیسەمەکەیەوە بەستووەتەوە و ڕێگەی نەداوە دایکی ببینێت، ئەمەش دوای ئەوەی دایکی داوای جیابوونەوەی لێکردووە.

باوکێك لە میسر کچە تەمەن ١٠ ساڵەکەی بۆماوەی سێ ساڵ بە زنجیر بە سیسەمەکەیەوە بەستووەتەوە و ڕێگەی نەداوە دایکی ببینێت، ئەمەش دوای ئەوەی دایکی داوای جیابوونەوەی لێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
ماڵپەڕی "امارات الیوم" ڕایگەیاندووە، پۆلیس سکاڵایەکی لەلایەن خەڵکی گوندی کۆم نورەوە پێگەیشتووە کە کچێك لەماڵێکی چۆڵدا لە گوندەکە بە زنجیرێکەوە بەستراوەتەوە، باوکیشی بەوە تۆمەتبارکراوە کە بۆماوەی سێ ساڵە بەم جۆرە کچەکەی بەستووەتەوە.
دوای ئەوەی پۆلیس چووەتە جێگەی رووداوەکە بینیویەتی کچەکە بەستراوەتەوە بە سیسەمەکەوە و دانیشتووە و دەگری، دوای ئەوەی پرسیاریان لێکردووە وتوویەتی باوکی بەستوویەتییەوە بۆئەوەی نەتوانێت بچێتەدەرەوە و نەچێت بۆلای دایکی کە لێی جیابووەتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە،دوای ئەوەی پۆلیس چوونەتە لای کچەکە توانیویانە زنژیرەکەی بکەنەوە و بردویانەتە نەخۆشخانە بۆئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت.
چەند شایەدحاڵێك ئاماژەیان بەوەکردووە کە بۆماوەی سێ ساڵ هیچ هەواڵێکیان لەبارەی کچەکەوە نەزانیوە، هەرجارێکیش لەباوکیان پرسیوە وتوویەتی "چووە بۆلای دایکی" بەڵام بە بەردەوامی گوێیان لە دەنگی گریان بووە لەو ماڵەدا، بۆیە دوو گەنج بڕیاریانداوە بچنە ماڵەکەوە و سەیری بکەن و لەوێدا بینیویانە کچێك بە سیسەمێکەوە بەستراوەتەوە و هیچ خواردنێکی لەلا نیە.