دەسەڵاتدارانی ئێران چالاکوانێکی مافی منداڵانیان دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکانی ئێران چالاکوانێکی مافی منداڵانیان دەستگیرکرد و تا ئێستا هۆکاری پشت دەستگیرکردنی یان ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی دیار نییە

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سەرکوتکردنی هونەرمەندان و چالاکوانان کە هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەن.

 

ئەمڕۆ، پارێزەری زیندانی سیاسی ئەتینا فەرقدانی لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئینستاگرام" ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەتینا فەرقدانی دەستگیرکردووە و تا ئێستا هۆکارەکانی پشت دەستگیرکردنی نازانرێت.

 

بەپێی ئەوەی ئەو پارێزەرە ڕوونیکردۆتەوە، ئەتینا فەرقدانی چالاکوان و زیندانی سیاسی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە دەستگیرکردنەکەی چونکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا لێیدرا.

 

ئەتینا فەرقدانی بەهۆی چالاکییەکانییەوە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە دەستگیرکردن و سزادان، پێشتر بەهۆی بەشێک لە وێنەکێشانەکانییەوە زیندانی کرابوو، هەروەها لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، دوای ئەوەی چووەتە لقی داواکاری گشتی لە ئەڤین، هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچاک لە ڕامین، دواتر بە بڕە پارەیەک ئازاد کرا.