ژنێکی ئێزیدی دوای ١٠ ساڵ ڕفاندن ڕزگار کرا

ژنێکی ئێزیدی دوای ١٠ ساڵ لە ڕفاندنی و دوورکەوتنەوەی لە خێزان و کەسوکارەکەی تواندرا بدۆزرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو خێزانەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای هەواڵگریی عێراق سەبارەت بە دۆزینەوەی ژنێکى ئێزیدی و گەڕانەوەى بۆناو خێزانەکەى بڵاوىکردەوە، ماوەی چوار مانگە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو ژنە دەستیپێکردووە تا دواجار توانرا لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بدۆزرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە لای کەسوکارەکەی.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ژنە ناوى فەوزییە حەیدەر سیدۆیە و تەمەنى ٢١ ساڵە و لە ئێستادا گەڕێندراوەتەوە ناو خێزانەکەى.

 

جێگاى ئاماژەیە، فەوزییە حەیدەر سیدۆ، لە ساڵی ٢٠١٤ دوای هێرشى چەتەکانى داعش بۆ سەر شەنگال ڕفێندرا کە ئەو کاتە تەمەنی تەنها ١١ ساڵبوو.