"پێویستە تورکیا بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆنسەی ئەوروپا جێبەجێ بکات"

ڕاپۆرتدەری ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپای تورکیا، ستیفان شناخ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە سەردانەکەی لە مانگی حوزەیران بۆ تورکیا ئامادە کرد، تیایدا دیاری کراوە کە پێویستە سەبارەت بە گۆشەگیری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپا بگی

ناوەندی هەواڵ

 

ستیفان شناخ، یەکێک لە ڕاپۆرتدەرانی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپای تورکیا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە نێوان ١١-١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ جیل مۆرتیمەرەوە ئامادە کرد و باس لە مەرجەکانی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەکات.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا خوێندنەوە بۆ گۆشەگیریی لە سەرعەبدوڵا ئۆجالان کرا

لە ڕاپۆرتەکەدا سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، هاتووە کە "کە ئێستا لە زیندانی دوورگەی ئیمڕالیە ڕاگیراوە، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا هیچ کەسوکارێکی نەیانتوانیوە سەردانی بکەن و دواجار لە مانگی ئاداری ٢٠٢١ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ براکەی کردووە، لە مانگی ئابی ٢٠١٩ەوە هیچ پارێزەرێک چاوی پێی نەکەوتووە".

 

٥ ڕاپۆرتی سی پی تی بڵاو نەکراوەتەوە

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ٥ ڕاپۆرتی لیژنەی ڕێگری لە ئەشکەنجە-سی پی تی بڵاونەکراوەتەوە، چونکە دەسەڵات مۆڵەتی نەداوە.

 

زیندانەکان و مەرجەکانی زیندان

ڕاپۆرتەکە بریتی بوو لە چاودێریکردنی زیندانەکان و بارودۆخی دەستبەسەرکردن لە تورکیا و نیگەرانییەکان سەبارەت بە قەرەباڵغی لە زیندانەکان و سزای درێژخایەنی زیندان و ماوەی دەستبەسەرکردن هەڵسەنگێندرا.

 

لەو ڕاپۆرتەدا کە هەڵسەنگاندنی وردی سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا، کە لە دۆسیەی گەزیدا دەستگیرکرابوو، نیگەرانییەکانی خۆیان سەبارەت بە زیندانییە سەختە نەخۆشەکان باسکرد.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سەرەڕای پەیامی 'لێبوردەیی سفر' لەلایەن دەسەڵاتداران لە تورکیا، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لەژێر دەسەڵاتی پۆلیس لە زیندانەکاندا، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە، هەروەها باس لەوەش کراوە کە تورکیا پێشکەوتنەکانی لەم ناوچەیە پێچەوانە کردووە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە مردن لە زیندانەکانی جۆری F کراوە.

 

تورکیا دەبێ بڕیارەکانی ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا جێبەجێ بکات

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا-DMME کە لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ ناکرێن، هەڵسەنگێندراوە و دیاریکرا، ئەو بڕیارانە پەیوەندییان بە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن، پێشێلکردنی ئازادیی گردبوونەوە و ڕێکخستن، پێشێلکردنی ئازادی بیرکردنەوە، ویژدان و باوەڕی، کارکردنی دادپەروەری، بێکاریگەری لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کردەوەی هێزە ئەمنییەکان، بێ سزایی و توندوتیژی خێزانی هەیە.

 

ئەو چاودێرە، لە دیدارەکەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، ئاماژەی بەوەدا کە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی DMME بەرپرسیارێتییەکی یاسایی پەیماننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤە و داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد دەستبەجێ بڕیارەکانی پەیوەست بە دەمیرتاش و کاڤالا جێبەجێ بکەن.

 

ڕاپۆرتەکە دەستبەسەرکردنی ئیرادەیشی لەخۆگرتبوو

ڕاپۆرتدەرەکە هەڵسەنگاندنەکانی خۆی سەبارەت بە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە و دەم پارتی کرد و ڕایگەیاند، کە لە هەموو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدا ئەم بابەتەشی وروژاندووە.