ژنێکی سلێمانی لەلایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵات دەکرێت

ناوەندی هەوال- هانا رەزا، خەڵکی سلێمانییە و لەلایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵاتی (Wayfinder)ـی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشراوە .
خەڵاتەکە تایبەتە بەو کەسانەی رۆڵیان هەبووە لە پاراستنی ژینگە و ئاژەڵە کێوییەکان.
هانا لە رێکخراوی (پڵنگانی بێسنوور) لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق کاریگەریی هەبووە و کارەکانیان بووەتە سەرچاوەیەک بۆ میدیا و رێکخراوەکانی جیهان لە بواری ژینگە.
هانا رەزا وتی: ئەمە تەنیا خەڵاتێک نییە بۆ من، بەڵکو بەدیهێنانی خەونێکی ژیانمە کە بە پەرۆشەوە بەردەوام کارم بۆ کردووە.
(Wayfinder)ـی ناشناڵ جیوگرافیکی خەڵاتێکی جیهانیەو رێز لەو کەسانە دەگرێ کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستن و دۆزینەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.