شاندێک لە تەڤگەری ژنانی کورد بەشدارییان لە لە ٣٩هەمین کۆبوونەوەی فرەچشنی و ژنانی نێودەوڵەتی کرد

لە ٣٩ـەمین کۆبوونەوەی فرەچشنی و ژنانی نێودەوڵەتی، کە لە ١٠ بۆ ١٢ـی تشرینی یەکەمدا لە وڵاتی ئەرژەنتین بەڕێوە چوو، شاندێک لە تەڤگەری ژنانی کورد بە هاوبەشیکردنی ئەزموونی ژنانی کورد بەشدارییان لە چالاکییەکانی کۆبوونەوەکە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

٣٩یەمین کۆبوونەوەی فرەچشنی و ژنانی نێودەوڵەتی کە لە شاری کۆردۆبای ئەرژەنتین بەڕێوە چوو، ١٠٠ هەزار ژنی لە هەرێمە جیاوازەکانی ئەمریکای لاتینی  "ئابیا یالا" کۆکردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ڕێکخستنی ٣٠٠ ڕێکخراوی خۆجێی بەڕێوە چوو، وۆرک شۆپ، پانێڵ، نیشاندانی فیلم و کۆبوونەوە ئەنجام دران.

 

شاندێک لە تەڤگەرەکانی ژنانی کورد لەگەڵ تۆڕی فێمینیستی ئابیا یالا بەشداریی کۆبوونەوە لەسەر ئەنتەرناسیۆناڵیزم بوو. شاندەکە بەشداریی پانێلی "کردارە شۆڕشگێڕییەکان" و نیشاندانی فیلمی In Search of Alina (لە کاتی گەڕان بەدوای ئەلینادا) کرد. لە چالاکییەکاندا ژنانی کورد ئەزموونەکانی خۆیان، شۆڕشی ژنی لە ڕۆژئاوا، تێکۆشانی گەریلای ژن لە چیاکانی کوردستان و گرنگیی پشتگیریی نێودەوڵەتییان گێڕایەوە.

 

لە کۆبوونەوەی ئەنتەرناسیۆنالیزمدا کە لە لایەن تەڤگەری ژنانی کورد و تۆڕی فێمینیستی ئابیایالاوە بەڕێوە چوو، ڕەهەندی نێودەوڵەتی تێکۆشانی ژنانی کورد و گرنگیی تۆڕی "ژنانی داهاتوو دەهۆننەوە" هەڵسەنگێنرا. لە کۆبوونەوەکەدا درووشمی "فرە نەتەوە؛ لە ئابیایالا تا کوردستان!" گوترایەوە.

 

هەروەها وەڵامی پرسیاری بەشداربووان درایەوە و باسی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا.

 

تێکۆشانی ئەلینا سانچێز گێڕدرایەوە

دواتر فیلمی لەسەر ژیان و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیست لێگەڕینی چیا (ئەلینا سانچێز) In Search of Alina  نیشان درا کە سانچێز لە شاری کۆردۆبا گەورە بوو و لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ڕۆژئاوا شەهید بوو.

 

لە نیشاندانی فیلمەکەدا لەگەڵ شاندی تەڤگەری ژنانی کورد، هەروەها فێمینیست، پەروەردەکار و ڕۆژنامەوان کلۆدیا کۆرۆل و دایکی ئەلینا سانچێز قسەیان کرد.

 

شاندەکە ڕۆژی یەکشەممە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کراوەی تۆڕی فێمینیستەکانی ئابیا یالا کرد و گرنگیی ڕێکخراوەیی ژنان و پێشەنگایەتیی ژنان دەستنیشان کرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە تەڤگەری ژنانی کورد تێیدا چالاک بوو، دەرفەتەکانی تێکۆشانی هاوبەش و پشتگیریی نێودەوڵەتی هاتە ئاراوە. چالاکییەکە بە گفتوگۆکان لەسەر ئازادیی ژن کۆتایی هات کە وەک یەکێک لە سەردێڕە سەرەکییەکانی تێکۆشانی بنەڕەتیی سەدەی ٢١ هەڵسەنگێنرا.