ژنێکی سلێمانی لەلایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵات دەکرێت

ناوەندی هەوال- هانا رەزا، خەڵکی سلێمانییە و لەلایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵاتی (Wayfinder)ـی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشراوە .
خەڵاتەکە تایبەتە بەو کەسانەی رۆڵیان هەبووە لە پاراستنی ژینگە و ئاژەڵە کێوییەکان.

هانا لە رێکخراوی (پڵنگانی بێسنوور) لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق کاریگەریی هەبووە و کارەکانیان بووەتە سەرچاوەیەک بۆ میدیا و رێکخراوەکانی جیهان لە بواری ژینگە.

هانا رەزا وتی: ئەمە تەنیا خەڵاتێک نییە بۆ من، بەڵکو بەدیهێنانی خەونێکی ژیانمە کە بە پەرۆشەوە بەردەوام کارم بۆ کردووە.

‏(Wayfinder)ـی ناشناڵ جیوگرافیکی خەڵاتێکی جیهانیەو رێز لەو کەسانە دەگرێ کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستن و دۆزینەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.