ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی تەق تەق بە گوماناویی خنکا

لە شارەدێی تەقتەقی شارۆچکەی کۆیە ژنێکی گەنج بە گوماناویی خنکا و تەندروستیی کۆیە دەڵێت: "خۆی خنکاندووە". ناوەندی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەقی شارۆچکەی کۆیە ژنێکی گەنج بە گوماناویی خنکا و تەندروستیی کۆیە دەڵێت: "خۆی خنکاندووە".

ناوەندی هەواڵ

 

هاوكار عەلی وتەبێژی تەندروستی شارۆچکەى كۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ژنێک، کە لەدایکبووى ساڵى ٢٠٠٤ و دانیشتوى شارەدێى تەقتەقە، لە ماڵەکەى خۆیان لەڕێگەى پەتەوە خۆى خنکاندووە".

 

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی تەندروستی شارۆچکەى كۆیە وتویەتى: "ژنەکە خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بووە و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەقەوە نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەریی کۆیە"

 

بۆ وەرگرتنی زانیارى زیاتر لەسەر ڕووداوەکە، نوژنها پەیوەندىی کرد بە بەڕێوەبەری پۆلیسى کۆیەوە، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.