لە مانگی شوباتدا ٢٣ ژن لە تورکیا کوژران

پلاتفۆرمی "ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین" ئاماری کوشتنی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە. ناوەندی هەواڵ

پلاتفۆرمی "ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین" ئاماری کوشتنی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکانی پلاتفۆڕمەکە، لە مانگی شوباتدا بەلایەنی کەمەوە ٢٣ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون هەروەها گیان لەدەستدانی ٢١ ژن بە گوماناویی تۆمار کراوە.

 

لەو ٢٣ ژنەی کە کوژراون ١٠ ژن لە لایەن هاوژینەکانیانەوە بووە و چوار ژن لە لایەن ئەو پیاوانەی کە پەیوەندیان لەگەڵیاندا هەبووە، سێ ژن لە لایەن کەسوکاریانەوەو دوو ژن لە لایەن هاوژینی پێشوویان، دوو ژن لەلایەن براکانیان، یەک ژن لە لایەن کوڕەکەی، یەک ژنیش لە لایەن کەسانی نەناسراو کوژراوە، ١٦ لەو ژنانە لە ماڵی خۆیاندا کوژراون، سێ ژن لە کۆڵاندا، دوو ژن لە شوێنێکی ئارام و یەک لە شوێنی کار و یەک ژن لە مەیداندا کوژراوە.

 

بەهۆی ئەوەی بڕیاری خۆیان داوە کوژراون

لە کۆمەڵکوژی ژناندا پاساوەکان دووبارە وەک یەک بوون ئەو ژنانەی دەیانویست ژیانیان دروست بکەن کرانە ئامانج، لەو ٢٣ ژنەی کە لە مانگی شوباتدا کوژراون هۆکاری کوشتنی ١١ ژنیان نادیارە، ١٠ لەو ژنانە بە هۆکاری داوای جیابوونەوە و ڕازینەبوون و ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری و پەیوەندی کە دەیانویست بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن کوژراون، و دوو ژنیش بە هۆکاری ئابوری کوژراون.