ژنێکی گەنج لە ڕانیە گیانی لەدەستدا
ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری ڕانیە گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. ناوەندی هەواڵ

ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری ڕانیە گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ لە لە شاری ڕانیەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ گیانی لەدەستدا.
ئەو ژنە ناوی "دنیا ئیبراهیم" بووە، ماوەی سێ ساڵە هاوسەرگیری کردووە.
هاوکات بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاوی کردەووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کردوەتەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە بەردەوامە.