"بکوژی هەڤرین خەڵەف، ئەردۆغانە"
نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان لە دووەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەف دەڵێت: "بکوژی هەڤرین ئەردۆغانە".

ناوەندی هەواڵ
لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤرین خەڵەفدا، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە ڕێزەوە ئەو یادە دەکەینەوەو و سەرمان بۆ گیانی پاکی دادەنەوێنین، هەڤرین پێشەنگی برایەتی گەلان و ئازادی ژنان بوو، ئێمە لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤرینداین، بکوژەکانی و دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین بکوژی هەڤرین خەڵەف ئەردۆغانە! بۆیە دەبێت ئەم بکوژانە لە دادگای مافی مرۆڤدا سزا بدرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆتاییدا یادی هەموو شەهیدانی سەرێ کانی و گرێ سپی دەکەنەوە.
ھەڤرین خەلەف لەدایکبووی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ بوو، سیاسەتوان و ئەندازیارێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوو، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا بوو. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن چەکدارانی گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیەی سەر بە تورکیا شەهید کرا