ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: لەناوبردنی چەک هەنگاوێکی شایستەیە بەرەو ئاشتی

ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باوەڕی پتەویان بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند، لەناوبردنی چەک لەلایەن پەکەکە، بە پێشەنگی ژنان، هەنگاوێکی مێژوویی بوو بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و ئازادی بۆ هەموو کوردستان و جیهان.

سەنا رەزایی

 

سنە-مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی پەکەکە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بەتایبەتی، پێشوازی لێکراو زۆر کەس وەک هەنگاوێکی بوێرانە بەرەو ئاشتی و دیموکراتیک لێی دەڕوانن، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، سەرەتایەکی نوێیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان لە ڕێگەی چارەسەرێکی سیاسی ئاشتیانە.

 

فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان... ڕێگایەک بۆ چارەسەرێکی ڕادیکاڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سیمین یەزدانی، ژنێکی هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جەختی لە گرنگی قۆناغی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" کردەوە و بە یەکێک لەو پلانانە دادەنێت کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵانێکی زۆرە کاری لەسەر کردووە، وتی: ڕێبەری گەلی کورد لە سەرەتای ژیانی هونەرییەوە سەلماندی کە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت، ئەگەر شەڕ ڕووبدات، تەنها وەک بەرگرییەکی ڕەوا دەسەپێندرێت، لە خێزانێکی چینی مامناوەنددا گەورە بووم، هەموو بڕیارە گرنگەکانی ژیانم، لە خوێندنەوە تا جلوبەرگ تا هاوسەرگیری، لەلایەن باوکم و پیاوەکانی ناو خێزانەکەوە دەدرا، تا ئێستاش ئەمە بۆ زۆرێک لە ژنانی گوندەکان و پەراوێزی شارەکان وایە، بەڵام لە قۆناغی ئامادەییدا، من بە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنا بووم، یەکەم ڕستەی خوێندبوومەوە ئەوە بوو، "تا ژن ئازاد نەکرێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت" ئەم ڕستەیە وەک ڕووناکییەک بوو لە تاریکی مێشکمدا، هەموو ئەو پێناسە ڕیسواکەرانەی ژنی لە مێشکمدا لابرد، تێگەیشتم کە من بێ توانا نیم، بەڵکو چاو و گوێم داخراوە.

 

ئاماژەی بەو کاریگەرییە قووڵە کرد کە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ژیانی هەیبوو: بە فێربوونم لە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەرلەنوێ دەستم بە ژیانم کرد، ڕەنگە زۆرێک لە ژنان ناوی ئەویان نەبیستبێت، بەڵام بە فەلسەفەی ئەو ژیاون، ئەوەش بە واتای سەرکەوتن دێت، لەوانەیە ئەو دایک و ژنانەی لە ڕێگاکەدا ئازیزانیان لەدەستداوە، هەست بە دڵتەنگی بکەن، بەڵام باوەڕیان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەستی هێز و سەرکەوتنیان پێدەبەخشێت.

 

سەبارەت بەو قوربانیدانانەی کە هاوڵاتیان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتیدا داویانە، وتی: ئێمە خەباتمان کردووە بۆ ئاشتی، شەهید بووین، زیندانیش بووین، بەڵام شەڕەکان هەرگیز ئارەزووی ئێمە نەبوون، ئامێزگرتنی ئاشتی ئەمڕۆمان، لەبری درێژەدان بە ململانێکان، بەڵگەی پێگەیشتن و هۆشیارییە.

 

سیمین یەزدانی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە قسە و کردەوەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێگەی توندوتیژی نییە، باوەڕەکانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مرۆڤ و ئاژەڵ و سروشت دامەزراوە، ئەو شەڕی بۆ دەسەڵات و هەژموونی نەکردووە، ئەگەر لایەنی بەرامبەر هەنگاوێک بەرەو ئاشتی بنێت، ئەوا بە قۆڵی کراوە وەڵام دەدەنەوە، ئەمەش بنەما و مرۆڤایەتی ئەم تەڤگەریە پشتڕاست دەکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر دڵخۆشم بەم هەنگاوە مێژووییەی پارتی بۆ گۆڕینی ڕێڕەو و کۆتاییهێنان بە خەباتی شەڕڤانی، ئەم بڕیارە جێگەی دەستخۆشییە، چونکە قوربانیدانی دەوێت، ئەم هەنگاوەش بە بەڵگەی هۆشیاری و پێگەیشتن و بوێری دەزانم.

 

"فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرچاوەی ئاشتی و ئازادییە بۆ ژنان"

سرڤیە عەبدی، ژنێکی هاوڵاتی شاری مەریوان، جەختی لەسەر گرنگی زیندووکردنەوەی ژیانێکی ئازاد لەڕێگەی ئاشتییەوە کردەوە، وتی: من دژی شەڕ نیم، ژیانمان وەک ژن پڕە لە شەڕ، دەبێت لە هەر شوێنێک پێویست بێت چەک هەڵبگرین، بەڵام چەکەکانمان تەنها چەک نین، بە بیرۆکە و سیاسەت و پێنووس و زیرەکیمان دەتوانین بەرامبەر هەموو ئەو پێشێلکارییانە بوەستین کە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێن، کاتێک چەک کاریگەر نەماوە، پەنا بۆ شێوازی دیکە دەبەین، متمانەی تەواومان بە بڕیاری پەکەکە هەیە بۆ وەستاندنی خەباتی چەکداری، لەناوبردنی چەکەکان وانەیەکی گەورە بوو بۆ ئێمەی ژنان، ئەوان بە چەک شەڕیان کرد تا ئەو کاتەی پێویست بوو، ئێستاش، بە ئارەزووی خۆیان، چەکەکانیان داناوە، ئێمە ئەمە بە هەنگاوێکی بوێرانە دەزانین و شانازی پێوە دەکەین.

 

سرڤیە عەبدی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە وەک ژن لە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەیان پەیدا کردووە و لە ناوەڕۆکی ئەم فەلسەفەوە لوتکەی ئازادی دەرکەوتووە، باوەڕیان بە ئاشتی هەیە و خەباتی بۆ دەکەن، دژی شەڕن و مرۆڤایەتی و ژیان بە نرخ دەزانن.