ژنانی تەل تەمر: ئامانجمان ئاشتی و یەکڕیزییە بۆ هەموو ژنان و گەلان
ژنانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەیەکەدا کە بۆ ژنانی تەل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دیالۆگەکان لەگەڵ ژیانی ئازاد" ڕێکخرابوو، ڕایانگەیاند: ئێمە بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز دەنرخێنین.

سۆرگوڵ شێخۆ
تەل تەمر- لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ژێر دروشمی "دیالۆگەکان لەگەڵ ژیانی ئازاد"، کۆنگرەی ستار و هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیHPC-JIN کۆبوونەوەیەکی ژنانیان لە شاری تەل تەمر لە پارێزگای جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا.
"خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چڕتر دەکەینەوە و پەرەی پێدەدەین."
سەنا تامەر، کارگێڕی کۆنگرەی ستار، ڕایگەیاند: خۆڕاگری ئەو هاوڵاتیانەی کە ڕێگای شەڕی شۆڕشگێڕییان هەڵبژارد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، دەگەڕێتەوە بۆ خەبات و ماندووبوون و بڕوای پتەوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە گەل، وتیشی: سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە بەنداوی تشرین بووە هۆی داڕمان و شکستی دەوڵەتی تورکیا، وڵاتانی دیکەی بە دۆسی گەلی کورد و ڕاستی بوونی ئەوان ئاشنا کرد، خەبات و کاری ماندوونەناسانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٥٢ ساڵ شکستخواردوو نییە، هەموو ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە تایبەت ژنانی کورد، دەبێ ئاستی خۆیان بەرز بکەنەوە خەبات و پەرەپێدانی لە پێناو گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان”.
"پێویستە زیاتر باسی دۆخی ژنانی گەنج بکەین"
سەنا تامەر ڕوونیکردەوە، ئەو سەرکەوتنانەی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەست هاتوون، کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە و پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبێت، "هەر پێشکەوتنێک کە لێرە ڕووبدات کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەو هێزەی توانای کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ناوچەکە هەبێت ئێمەین، ژن پێویستە باشتر لە چارەنووسی خۆیان تێبگەن، بتوانن ئاشتییەکی بەردەوام بەدەستبهێنن، ئەوان هەوێنی ژیان و ئازادین، لەهەمانکاتدا ژنانی گەنج پێویستیان بەوەیە زیاتر خۆیان ڕێکبخەن و بزانن چۆن بژین، بۆیە دەبێت ئاسۆ و دەرگا بۆ گفتوگۆی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە: 'ئێمە خەبات بۆ چی دەکەین؟' ".
لە بەرامبەردا منەوەر یوسف، کارگێڕی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیHPC-JIN لە پارێزگای جەزیرە، گرنگی ئەم قۆناغە و بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی ڕوونکردەوە، بۆچوونەکانی زۆر گرنگن بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە چۆن هەوڵ و کارکردنمان زیاتر پەرە پێدەدەین، لاوازییەکانمان چین و چۆن دەتوانین بەسەریاندا زاڵ بین، هەروەها ئەم بۆچوونانە خزمەت بە زیاتر پێناسەکردنی ڕۆڵی ژنان دەکەن، ڕێگەیان پێدەدەن پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانیان دروستبکەن و خۆیان ڕێکبخەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک ژن ئێمە بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەدواداچوونەکانی بۆ ڕزگاری ژن بە نرخ و بەرز دەنرخێنین، لە هەر شوێنێک ژن هەبێت، هەوڵدەدەین پێیان بگەین و لە کۆیلایەتی ڕزگاریان بکەین، ئێمە بە تەواوی باش دەزانین کە یەکڕیزی گەلی کورد دەبێتە ڕێگای ئاشتی هەمیشەیی، پڕۆژەی دیموکراتیمان یەکڕیزییە نەک دابەشبوون و جیابوونەوە".
'ئێمە بەڵێن بە ژنان دەدەین کە ڕێکیان بخەین و ڕزگاریان بکەین'
منەوەر یوسف لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: هەوڵ دەدەین بۆ پەیوەندیکردن و گەیشتن بە ژنانی عەلەوی، دروز، کورد، عەرەب، سریانی، هەروەها بۆ ڕێکخستنی ئەوان، ئێمە شەڕ ڕەتدەکەینەوە، ئامانجمان ئاشتی و یەکڕیزییە بۆ هەموو ژنان و گەلان، لە بەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نابین، ئەگەر هێرشێک ڕووبدات بەرگری لە خۆمان دەکەین و کڕنۆش بۆ دوژمن نابەین، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین”.