دۆسیەی ڕفاندنی منداڵێکی کچ و لەبەرکردنی جلوبەرگی ئەفغانی، مشتومڕی لە سوریا دروست دەکات
دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی، میرا جەلال سابت لەژێر چاودێرییەکی توندی ئاسایشدا گەڕایەوە زانکۆ. پیاوێک یاوەری بوو، کە هاوسەرگیری "ئاینی" خۆی لەگەڵیدا ڕاگەیاند، بە جلوبەرگێکی ئایینی جیاواز کە ڕەنگدانەوەی نەریتی کۆمەڵایەتی ئەفغانیە.

ناوەندی هەواڵ
دۆسیەی ڕفاندنی منداڵێکی کچ و هاوسەرگیری بەزۆری، ڕەنگدانەوەی دۆخی مافی مرۆڤە لە سووریا، تیشک دەخاتەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەیە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە بەکارهێنانی ئازادانە مافەکانیان، لە ژینگەیەکدا کە ڕەچاوکردنی یاسایی لەگەڵ کاریگەریی سەربازی و ئایینیدا تێکەڵ بووە.
لە ڕووداوێکدا کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بە وتەی شایەتحاڵانی بنەماڵەکەی، منداڵێکی کچی هاوڵاتی گوندی موختیبەی سەر بە ناوچەی تەل کەلاخی حومس، لە کامپی زانکۆی حومس ڕفێندرا. دوای دیارنەمانی، باوکی دەچێتە زانکۆ بۆ گەڕان بەدوایدا. دواتر سکاڵای فەرمی لە بنکەی پۆلیسی (ئاسایشی گشتی) تۆمار دەکات، کە دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە.
دواتر دەزگای ئاسایشی (ئاسایشی گشتی) بڵاویکردەوە، منداڵە کچەکە نەڕفێندراوە، بەڵکو بە ئارەزووی خۆی لەگەڵ کەسێکدا ڕۆیشتووە، گوایە پەیوەندی لەگەڵیدا هەبووە، سەرەڕای ئەوەی بە فەرمی دەستگیرانی گەنجێک بووە کە لە دەرەوەی وڵات کاردەکات، هاوسەرگیریەکەیان بەشێوەیەکی یاسایی کۆتایی پێهاتووە.
میرا سابت لەژێر ئاسایشی تونددا گەڕێنرایەوە بۆ زانکۆکە، دایک و باوکی تەنها بۆ ماوەیەکی کورت ڕێگەیان پێدەدرا بیبینن، بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بە درێژایی قسەی لەگەڵ بکەن، پاشان گواسترایەوە کە نیقاب و جەلابی لەبەردا بوو. بنەماڵەکەی باس لەوە دەکەن کە لەلایەن ئەندامانی ناسراو بە "ئەمیر"ی سەر بە گروپێکی توندڕەوی هەتەشە کە لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا و ئەوروپادا هاتووە، تووشی فشار و هەڕەشە بووە. گوایە ئەو گەنجەی پەیوەندی بەو ڕووداوەوە هەیە، ئەندامی ئەم گروپەیە.
خێزانەکە دووپاتی دەکەنەوە کە مندڵە کچەکە ئەو گەنجەی نەناسیوە، هیچ پەیوەندییەکی بەو گوندەوە نەبووە. ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی ئاسایش هەوڵی پەردەپۆشکردنی ڕووداوەکەیان داوە بە تۆمەتبارکردنی باوکی بە تۆمارکردنی ڕاپۆرتی درۆ.
ڕفاندن و دواتر هاوسەرگیری میرا سابی پرسیاری ڕاستەقینەی لەسەر ڕۆڵی هەندێک گروپی چەکدار لە دەستکاریکردنی ڕاستییەکان، هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی حسابی قوربانییەکان دەوروژێنێت. ئەمە داوای لێکۆڵینەوەیەکی ڕوون و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیارێتییان لەم دۆسیەیەدا سەلمێنراوە.