ژنانی شەنگال ناڕەزایی خۆیان لە گۆشەگیری دەربڕی

ژنانی شەنگال گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

ژنانی شەنگال گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

شەنگال

 

ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی  "TAJÊ" دەلال ڕێڤۆ و زینە ئەحمەد، دەربارەی مامەڵەی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیان کرد.

 

دەلال ڕێڤۆ، ئەندامی "TAJÊ" وتی: " ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو گەلانی چەوساوە و ئازادی خوازە، دوژمن نایەوێت هیچ کەسێک بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر خۆی بونیادبنێت، دەیەوێت ڕێگری لە بیرۆکەی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتی بکات، ئەوان نایانەوێت کۆمەڵگا خۆی حوکم بکات ئەگەر تەنها یەک ژنی ئێزدی هەبێت، هەمیشە بیرۆکەی ڕێبەرئاپۆ دەبێت دەوڵەتی تورک لەسەر خۆی نییە، هەموو دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان هاوکارن بۆ لەناوبردنی گەلی کورد".

 

زینە ئەحمەد، ئەندامی "TAJÊ"  وتی: "گەل  ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازادیی خۆی دەبینێت، هەرگیز واز لە تێکۆشانی خۆیان ناهێنن لە کاتێکدا گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد چڕتر دەبێت گەل بیرۆکەی ڕێبەری ئاپۆ وەک ڕێگای ئازادی و ڕزگاری دەبینێت، لە کاتێکدا گۆشەگیری خراپتر دەبێت، خەڵک توڕە دەبێت و چیتر ئەو کەسانە بە هیچ شێوەیەک ئەو کردەوانە دژی رێبەرەکەیان قبوڵ ناکەن، بۆیە دەبێت بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێک بچنە مەیدانەکان و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن".