CFWIJ: ١٩ ڕۆژنامەنووسی ژن ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی CFWIJ لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٩ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانییەوە ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین پشکی بەردەکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی CFWIJ لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٩ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانییەوە ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین پشکی بەردەکەوێت.
ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسیی ژنان -CFWIJ راپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە وڵاتی تورکیا زۆرترین ڕێژەی ڕووداو و پێشێلکاری مافی ڕۆژنامەنووسانی تێدا کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە:
-٤٠ ڕۆژنامەنووسی ژن ڕوبەڕووی هێرش، دەستدرێژی و فشار بوونەتەوە.
-٣ وڵات کە زۆرترین ڕووداوی تێدا ڕوویداوە، تورکیا، ڕوسیا و کەنەدایە.
- زۆرترین هێرشی جەستەیی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە جیهاندا تۆمارکراوە، ١٩ ڕۆژنامەنوسی ژن لەکاتی ڕوماڵکردنی هەواڵدا لە شوێنی ڕووداو ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی و دەستێوەردانی پۆلیس بوونەتەوە.
-لە تورکیادا زیاتر لە ١٥ ژنی ڕۆژنامەنووس بەهۆی خەباتی پێشوویانەوە ڕووبەڕووی گوشار و توندی بوونەتەوە.
-لە زانکی بۆگزاچی تورکیا دوای پرۆفیسۆر مەلیح بولوت و ناجی ئینیی، لانی کەم ١٢ ڕۆژنامەنوسی ژن کە پشتیوانییان لە دوو خوێندکاری دەستگیرکراو کردبوو، لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایەسەر، پشتیوانی دوو خوێندکار دەستبەسەرکراون بۆ پشتگیری سکاڵاکەی ناسی ئینچی لەلایەن پۆلیسەوە پێشێل کران دوای ئەوەی دکتۆر دکتۆر مێلیح بولو و دکتۆر ناسی ئینی لە زانکۆی بۆغازیچی وەک بڕیاردەر دیاریکران
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست ڕووماڵی بەیاننامەی خوێندکاران بکەن هەوێی ڕۆژنامەنووسییان لێسەندرا و ڕێگرییان لە ڕوماڵکردن کرد.
-پەیامنێری هەواڵی ڕاستی، بوشرا تاشکیران و پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز، ئۆزنور دەگەر، لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەگەڵ هاوڵاتی لەسەر شەقام بەبیانوی نەبوونی هەوێی ڕۆژنامەوانی تایبەتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریان لێکرا، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بەهۆی "کۆکردنەوەی زانیاری گشتی"یەوە لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران و مافەکانیان پێشێلکرا.
-ڕۆژنامەنووس دەریا ئۆکاتان، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی بە تۆمەتی "ڕێکخستن کردن" کەلە ساڵی ٢٠١٩ەوە بەردەوامە، لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا چووە بەردەم دادگا، بەتۆمەتی نووسینی ڕاپۆرتی نهێنی لەسەر ئۆپەراسیۆنی چلە زەیتوون کە سوپای تورک دژی عەفرین دەستی پێکردبوو، تۆمەتبار کرا و دانیشتنی داهاتووی کەیسەکەی لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت.
-پنار گایپ، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی چالاک-ETHA بە تۆمەتی دروستکردنی هەواڵ لەسەر ئازادکردنی ئەفسەر موسا ئۆرهان لەلایەن دادگاوە کە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر ئیپەک ئەری ١٨ ساڵ، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١دا و هەروەها بە تۆمەتی کارکردن لە میدیای دیجیتاڵدا، کەیسیان بۆ کردەوە و خستوویانەتە بەردەم دادگا.
ت.پ