ژنانی قامیشلۆ: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە

ژنان لە قامیشلۆ داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد "با ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت" و دەڵێن: ئازادی ژنان پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- لەناو داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، ژنان وتیان: کە دۆزی ئەو لە پرسێکی تاکەکەسی تێدەپەڕێت و دەبێتە دۆزی گەلێک کە دەیەوێت ئازادی و ئاشتی بەدیبهێنێت، هەروەها ئازادییەکەی هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ کردنەوەی ئاسۆی چارەسەری دیموکراتیک و پتەوکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

ژنانی قامیشلۆ داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکات.

”بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیاکەی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە”

پەروین جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد، کە بیر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە وتی:: ڕێبەر ئاپۆ نزیکەی ٢٧ ساڵە لە زیندانی ئیمرالیدایە و تووشی گۆشەگیریی توند دەکرێت، کەسێک بە گەورەیی و ئازایەتیی ڕێبەر، کە بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیای ئەو جیهانە بە تەواوی سوودی لێ وەرگرتووە.

 

”وەک ژن هەمیشە لەسەر شەقامەکان دەبین و داوای ئازادی ئەو دەکەین”

پەروین جەمیل ڕوونیکردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بە ململانێی چەکداری هێناوە و داوای ئاشتی دەکات و وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ داوای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کرد، ڕێبەر ئاپۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەشی کرد، بۆ ئەوەی چەک بسوتێنرێت و شەڕ ڕابگیرێت و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک هەنگاوی جددی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ نەناوە، ئێمە وەک ژن بەردەوام دەبین لە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەین تا سەرکردەکەمان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەبێت.

”دەوڵەتی تورک پێویستی بە هەنگاوی جدی هەیە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ”

سامیە خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوی زۆری بۆ ئازادی و ئاشتی و سەقامگیری ناوە و وتی: ساڵانێکی زۆرە گەریلاکان لە چیا ئازادەکاندا خەباتیان کردووە، بۆ ئەوەی وڵاتێک و گەلێک بە ئازادی بژین، بەرخۆدانێکی زۆریان داوە بۆ ئەم بزووتنەوەیە، لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیرییەکی بەردەوام لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە ململانێ چەکدارییەکان هێنا و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد، یەکەم هەنگاو کە دەوڵەتی تورکیا پێویستە بیگرێتەبەر، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە.

 

”ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی بە شۆڕشی ژنان ناوبرد”

سامیە خەلیل جەختی لەوەکردەوە، بە بیرکردنەوەو ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان ئەمڕۆ لەسەر مێزەکانی سیاسی داوای مافەکانیان دەکەن و وتی: بە بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ، ژنان گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر بەرز، ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی وەک شۆڕشێکی ژنان ناساند و دەرفەتی زۆری بۆ ژنان ڕەخساند، ئەمڕۆ ژنانیش لە هەموو بوارێکدا خۆیان دەربڕیوە، بە دەستهێنانی ماف و بوونیان ئاواتەخوازی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە کە ژنان بە هەموو پێکهاتەیەکەوە بە ئارامی و ئازادییەوە بژین، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ژنان ئەمڕۆ لە دەستووری سووریادا داوای مافەکانیان دەکەن.

 

”ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو پێکهاتەکان شەڕ دەکات”

سامیە خەلیل ئەو سەردەمەی بەبیرهێنایەوە کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا و لە کۆتاییدا وتارەکەی وتی: کاتێک پیلانەکە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، دەوڵەتی تورک پرسیاری لێکرد، کە ئاواتەکەی چییە؛ لەواڵومداخەبات بۆ هەموو پێکهاتەکان و داوای ئاشتی کرد، هەروەها دەبێت بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی جەستەیی بەرز بکەینەوە و گەورەتری بکەین.