ژنان زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس لەکۆی دانیشتوانی ئەفغانستان پێکدەهێنن
بەڕێوەبەرایەتی ئامارو زانیاری ئەفغانستان کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا کاردەکات دەڵێت ١٦.٨ملیۆن کەس لەدانیشتوانی ئەفغانستان ژنن.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئادار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی ئامار و زانیاری ئەفغانستان ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکە ٣٤.٣ ملیۆن کەس نیشتەجێی ئەفغانستانن و لەو ژمارەیەش ١٦.٨ ملیۆنی ژنن.
هەر بەپێی ئامارەکە، ٢٤.٢ ملیۆن کە دەکاتە ٧٠.٦ لە سەدی دانیشتوان لە گوندەکان و ٨.٦ ملیۆن کە لە سەدا ٢٥ی دانیشتوانە لە شارەکاندا دەژین، هەروەها ١.٥ملیۆن کەس کە لەسەدا ٤.٤ دەکات پەنابەرن.
هەروەها لەسەدا ٤٥.٥ دانیشتوانی ئەفغانستان تەمەنیان لەخوار ١٥ ساڵەوەیە، لەسەدا ٤٩.٧ی دیکەی دانیشتوانی ئەفغانستان لە تەمەنی کار کردندان و ٢.٧ لە سەدا تەمەنیان لە سەرووی ٦٤ ساڵەوەیە.