لە پێنج ساڵدا زیاتر لە ١٣١ هەزار منداڵی کچ لە ئێران هاوسەرگیرییان پێکراوە
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی سەنتەری ئاماری ئێران، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ١٣١ هەزار و ٣٦٥ منداڵی کچی خوار تەمەن ١٥ ساڵ هاوسەرگیریان پێکراوە.
ناوەندی هەواڵ
به‌پێی ئامارەکە له ساڵی ٢٠١٧ به‌دواوه ژمارەی هاوسه‌رگیری منداڵانی کچی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س بووه و هاوسه‌رگیری منداڵانی كوڕانی خوار ١٥ ساڵ له نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ كه‌س بووه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه زیاتر لە ٥٪ی كۆی هاوسه‌رگیرییه تۆمار كراوه‌كان له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ له‌و وڵاته په‌یوه‌ست بووه به هاوسه‌رگیری منداڵانی خوار ١٥ ساڵ.
هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا ٧٩١ منداڵ له‌و دایكانه له‌دایكبوون كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵدایه.
به‌رپرسانی رژێمی ئێران نكۆڵی له دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ به ته‌مه‌نێكی گونجاو بۆ هاوسه‌رگیری ده‌زانن، به‌پێی یاساكانی رژێمی ئێران، هاوسه‌رگیری منداڵانی کچ له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیه‌وه رێگه پێدراوه و به پێی بڕگه‌یه‌كیش له‌ئه‌گه‌ری ره‌زامه‌ندی به‌خێوكه‌ر منداڵانی کچی خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له ساڵانی رابردوودا هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی په‌یوه‌ست به دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان له ئێران به هۆی دژایه‌تی له‌لایه‌ن مه‌رجەعیه‌تی ئایینی و و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمه‌وه بێ ئاكام بوون.