ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی: خۆبەڕێوبەری نمونەیەکە بۆ سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی کە توێژینەوە لەسەر ژنۆلۆژی ئەنجام دەدات، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نمونەی خۆبەڕێوبەری وەک نمونەیەک بۆ ئاشتی بەردەوام لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگیرێت.

هێلین خۆبوون

 

ئیتاڵیا – ئەمساڵ ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی یادی دەیەمین ساڵیادی کۆڕبەندی ڕۆژنامەنووسانی دەریای ناوەڕاست دەکاتەوە کە دامەزرێنەرێکی دیار بووە، کۆڕبەندەکە ساڵانە پانتاییەک بۆ تاوتوێکردنی پرسی کورد و شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەرخان دەکات، ئەمەش دەربڕینێکی ڕوونە بۆ پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ تیشک خستنە سەر خەباتی گەلان و ژنانی ناوچەکە و ڕۆشنکردنەوە لەسەر ئەزمونەکانی ڕزگاریخوازییان.

 

ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی و دامەزرێنەری کۆڕبەندی ڕۆژنامەنووسانی دەریای ناوەڕاست، ئەمساڵ یادی دەیەمین ساڵیادی کۆڕبەندەکە دەکاتەوە، باش دەزانێت کە پرسی گەلی کورد و شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا ساڵانە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی مەکۆدا دەوروژێنرێت، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامە بۆ تیشک خستنە سەر خەباتی گەلان و ژنانی ناوچەکە.

 

ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی، ڕۆژنامەنووس و توێژەری ئیتاڵی لە زانکۆی باری، هەوڵەکانی خۆی تەرخان دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە پێداگۆژی گۆڕانکاری ژنۆلۆژی، هەروەها هەوڵدەدات ئامرازی داهێنەرانە بۆ گواستنەوەی زانیاری ژنان لە ڕێگەی بەکارهێنانی هۆلۆگرام و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد پەرەپێبدات.

 

ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی ڕوونیکردەوە، کە شکاندنی سنوورە جوگرافی و فیزیکیەکان و کرانەوە بەڕووی جیهانە مەجازییەکاندا، بەهۆی ئامرازە مۆدێرنەکانی پەیوەندیکردن بووەتە شتێکی دڵنیایە، خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی بیروڕاکانی خۆی لەبارەی پڕۆژەی دیموکراتیک و یەکگرتووی پێشنیارکراوی ژنانی سووریا و ئەندامانی کۆنگرەی ستار، جەختی لەسەر باوەڕی خۆی کردەوە کە ئەو دەستپێشخەرییەی کە لەلایەن ڕێبەری گەلی ورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشکەش کراوە، بۆ بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک نوێنەرایەتی دیدێکی پێشکەوتنخوازانە بۆ سووریا و جیهان بەگشتی دەکات.

 

"ئەزمونی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا"

ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەزمونی دامەزرێنەری پەکەکە بتوانێت ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ گەلی سووریا، ەروەها بڕیاری پارتەکە بۆ داماڵینی چەک دەرگا دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی نوێ کە بە ئازایەتی و داهێنان تایبەتمەندن، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەندامانی ئەنجومەنی سووریا، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و کۆنگرەی ستار، فۆرمێکی بێ وێنەی بەرخۆدان بەرجەستە دەکەن.

 

ئەو داوای لە میدیا نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەتی ئەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، دەنگ بدەن بە دەنگی جێگرەوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕادیکاڵتر، کە ئەمڕۆ لە ئەزمونی دیموکراتی ڕۆژئاوادا دیارە.

 

ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی

ڕوونیشیکردەوە، کە ئەم پێشنیازە تەنها پەیوەندی بە داهاتووی سووریاوە نییە، بەڵکو دەتوانێت ببێتە نمونەیەک بۆ هەر وڵاتێک کە هەوڵی بونیادنانی ئاشتەوای ڕاستەقینە بدات، وتی: بەرجەستەکردنی جەستەیی ئەوەیە کە ئۆجالان پێی دەڵێت 'پیاوکوژ'، واتە ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای کولتووری پیاوسالاری، کێ ئەمڕۆ دەتوانێت هەمان شت بکات؟ چ وڵاتێک کە بە 'پێشکەوتوو' دادەنرێت ئامادەیە پیاوسالاری لەناو خۆیدا بکوژێت و چەکەکانی دابنێت؟

 

پرسیاری کرد: ئایا ئیتاڵیا و ئەوروپا دەتوانن ئەم کارە بکەن؟ وتی: گەلی کورد، ژنی کورد، چرایەکی ڕووناکی لەم چوارچێوەیەدا بەرجەستە دەکات، ئەوان نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی و ئەو ئازادییە دەکەن کە لە ڕێگەی خۆبەڕێوبەریەوە بەدەستیان هێناوە، دەبێت دەنگی ئەوان ببیسترێت، شایەتحاڵییەکانیان بگێڕدرێتەوە، دەبێت لە پراکتیک و زانیارییەکانیان بکۆڵرێتەوە، چونکە بەبێ ڕزگاری ژنان کۆمەڵگەیەکی ئازاد بەدی نایەت.

 

"دەبێت شۆڕشی ژنان بەردەوام بێت"

جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشانە قبوڵکراو نین، ڕەتکردنەوەی خی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی، وتی: شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا دەبێت بەردەوام بێت، چونکە نوێنەرایەتی پێشەنگی ئازادی دەکات بۆ هەموو ژیان، ئازادی ڕاستەقینە بە واتای ئازادی لە هەموو جۆرە توندوتیژییەکی سیستماتیک دێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە هێزە تیرۆریستییەکان کە ئەمڕۆ لە سووریا چالاکن، هەوڵ دەدەن دەستکەوتە گەورەکانی گەلی کورد و ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگای خۆبەڕێوەبەریدا، بەدەستیان هێناوە، پێویستە ئەم ڕێگایە وەک نمونەیەکی ئایدیاڵ لەلایەن هەموو کولتوورێکەوە کە بانگەشەی دیموکراتیبوون دەکات، وەربگیرێت، وتی: بەبێ خۆبەڕێوەبەری، دیموکراتی بوونی نییە و ئەم نمونەیە لە زۆرێک لەو وڵاتانەی کە خۆیان بە دیموکراتی پیناسە دەکەن، جێبەجێ ناکرێت، تەنانەت لە ئیتاڵیاشدا.