ڕۆژنامەنووسێکی یەمەن: سنووردارکردنەکان ژنە ڕۆژنامەنووسان لە گەشتەکەیان بۆ سەرنوسەر ماندوو دەکات
لە جیهانێکدا کە بیروبۆچوونی پیاوسالاری، ئاڵەنگاری سیاسی و ئاسایش زاڵن، ژنە ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ئاواتەخوازن بگەنە پۆستی پێشەنگایەتی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و حکومیدا، کە لەهەردووکاندا هیچ ژنێک لە پۆستێکدا نییە.

فاتمە ڕەشاد
یەمەن-ژنانی ڕۆژنامەنووس لە یەمەن ڕووبەڕووی چەندین بەربەست دەبنەوە، ئەمە پۆستی سەرنوسەر دەکاتە شوێنی تایبەتی هاوتا پیاوەکان، ئەگەر ژنان بەدەستی بهێنن ئەوا یان شەرەفییە یان لە ڕۆژنامە و دامەزراوە ئەهلییەکاندا، نەک حکومی، مەنال ئەمین، ڕۆژنامەنووس دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە ببێتە سەرنوسەر، لە کەرتی تایبەتدا، دوورە لە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەر بە حکومەت. هەرچەندە لە ڕێکخراوێکی ڕاگەیاندنی حکومیدا کاردەکات، ئەم پۆستەی پێدراوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی دوو ڕۆژنامەی کەرتی تایبەت کە گرنگی بە پرسەکانی ژنان دەدەن.
سەبارەت بە ئەزموونی لەم پۆستەدا، مەنال ئەمین وتی: ئەزموونی من وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی دەنگی هیوا، ڕۆژنامەی تایبەتی ژنان لە گەشەپێدان، ئاشتیدا بەهایەکی زیاتری بۆ پیشەکەم زیاد کردووە، دوای ئەوەی لە ناوەندی زانیاری یەمەندا سەرکەوتم بۆ پلیکانەی پیشەیی، کە تیشک دەخاتە سەر پرسەکانی ژنان لە یەمەن، هەوڵدەدات تیشک بخاتەسەر ئەو پرسانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کۆمەڵگەیەکدا کە تایبەتمەندە بە پەراوێزخستنی بە ئەنقەست ژنان.
ئەو ئەمەی ڕوونکردەوە و وتی: ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی حکومی شوێنی پێویست بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس، دابین ناکەن تا داهێنەر،گەشەسەندن بن. جگە لەوەش زۆربەی ئەوانەی پۆستی سەرکردایەتییان هەیە، وەک سەرنوسەر یان سەرنوسەری بەڕێوەبەر، بە پلەی یەکەم پیاون. هەڵاواردن لە مامەڵەکردندا هەیە، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان ئەوەندە متمانەیان پێ نادرێت کە بتوانن ئەم پۆستە سەرکردایەتیانە لە ڕۆژنامەکانی حکومەتدا وەربگرن.
سەبارەت بە جیاوازی ڕاگەیاندنی کەرتی گشتی و تایبەت لە کاری ژنانی ڕۆژنامەنووسدا، ڕوونیشیکردەوە، "لەم دواییانەدا ژنانی ڕۆژنامەنووس لە کەرتی تایبەتدا دەرفەتێکی بەرچاویان بۆ ڕەخساوە، لەگەڵ زۆربوونی ماڵپەری ڕاگەیاندن، ناوەندەکان، ماڵپەڕە تایبەتەکان، ئەمە بووەتە هۆی زیادبوونی سەرنجڕاکێشی و قبوڵکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێچەوانەی کەرتی حکومییەوە، کەرتی تایبەت بەردەوام پەرە بە تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەدات، وەبەرهێنان لە وزەکانیان دەکات و شوێنی کارکردن گەشەپێدان داهێنانیان پێدەبەخشێت. بەو پێیەی زۆربەی دامەزراوە ڕاگەیاندنەکان لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن، ڕەنگە ڕاگەیاندنی تایبەت سیاسەتە تایبەتەکانی قەوارە یان لایەنێکی دیاریکراو پەیڕەو بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاگەیاندنی حکومی کار ناکات بۆ ئەوەی ژنانی ڕۆژنامەنووس شایستە بکەن، هەلیان بۆ بڕەخسێنن، بۆ وەرگرتنی پۆستی کارگێڕی لە ڕۆژنامەکاندا، بە پێچەوانەی کەرتی تایبەتەوە، کە زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی ژن وەک سەرنووسەری سەرەکی لە ماڵپەڕەکان، پلاتفۆرمەکان، تەنانەت لە ناوەندەکاندا دەبینین. ئەوەی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ڕاگەیاندنی حکومەتدا کەمیان هەبوو، لە کەرتی تایبەتدا دۆزییانەوە، ئەمە یەکێکە لەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.
ڕۆژنامەنووسانی ئەمڕۆ وەک هەر ڕۆژنامەنووسێکی یەمەن،لە ژیانی پیشەیی خۆیدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،ژنانی ڕۆژنامەنووس لە یەمەن بەتایبەت لەم دواییانەدا تووشی پرسی زۆر بوون، دیارترینیان دۆخی ئاسایشیی، دابەشبوونی سیاسییە لە یەمەن، کە جموجۆڵی ژنانی ڕۆژنامەنووس بەرتەسک کردووەتەوە، لە هەندێک لە پارێزگاکانی یەمەندا بوونەتە دەستبەسەر، تۆمەتبار، هەڕەشەی کوشتن، فلتەرکردن، بۆیە ناچار دەبن واز لە کاری ڕۆژنامەوانیی خۆیان بهێنن و بە ژنی ماڵەوە ڕازی بن، یان داوای پەنابەری دەکەن، یان گەشت دەکەن و وڵات بەجێدەهێڵن، یان ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریانە دەبنەوە کە لەو پارێزگایانەدا هەن، ئەمەش بەداخەوە دەیانخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەختترین ئاڵەنگاری داراییە، ژنانی ڕۆژنامەنووس هەن بەهۆی دواکەوتنی وەرگرتنی موچەی مانگانەیان، یان چەند مانگێک وەرناگرن، ئەمە ناچاریان دەکات ڕوو لە کەرتی ڕاگەیاندنی ئەهلی بکەن، بەو پێیەی ئەم کەرتە زۆرجار باڵادەستە و موچەی ڕێکوپێک دابین دەکات. ڕاگەیاندنی حکومی زۆر کەمی هەیە، لاوازە لە دابینکردنی ئەو ڕاهێنانە بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس کە پێویستیانە بۆ پەرەپێدانی خۆیان و گەڕانەوەی داراییان. بەم شێوەیە کەرتی تایبەت دەبێتە ئەوان. بەم شێوەیە کەرتی تایبەت دەبێتە پەناگەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتیش لەبەردەم ژنان ڕۆژنامەنووسدا وەستاوە، لەم دواییانەدا بەربەستی بۆ دروست بووە بەهۆی ئەو بۆچوونەی کە کارەکانیان بەگشتی شەرمەزارکەر، بەهۆی ئەو بیروبۆچوونە پیاوانەی کە تا ئێستاش کاری ژنانی چالاکوانە، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس، بە شەرمەزارکەر دەڕوانێت. بۆ ئەوان هێڵی سوورە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئابووری لە یەمەن ئەنجامی داوە، تا ئێستا تەنیا یەک ژن وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەیەکی حکوومی دەستنیشان کراوە. نادیرە عەبدول قدوسە، ژنە ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠١٥دا، پێش ئەوەی ساڵەکەی تەواو بکات، هەڵمەتی چەواشەکاری بۆ ناچارکردنی دەستلەکارکێشانەوەی لەو پۆستە ئەنجامدرا.
هاوکات، ژمارەی ئەو ژنانەی ڕۆژنامەنووسن ، پۆستی سەرنووسەرییان لە کەرتی تایبەتدا هەیە زیاترە لە ١٠، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەش زیاد دەکات،لەگەڵ دەرکەوتنی پلاتفۆرمی زیاتر لەسەر کاروباری ڕۆژنامەوانی لە یەمەن.