ژن و ئایین و سیاسەت لە ڕوانگەی بێرین سۆنمەزەوە

بێرین سۆنمەز، توێژەر و مێژوونووسی تورک، جەختی لەوەکردەوە، کە لابردنی سەپۆشەکەی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە چەوساندنەوەی سیاسی ئایین، داوای بەهێزکردنی ژنانی ئیسلامی و پاراستنی عەلمانیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی پیاوسالاری و یەکخستنی خەباتی ژنانی کرد.

بەفش ستێرک

 

ئامەد- سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی لە تورکیا لەم دواییانەدا وتاری لە ٩٠ هەزار مزگەوت پێشکەش کرد و هێرشی کردە سەر مافەکانی ژنان بۆ میرات و جل و بەرگ و یەکسانی، کە ئەمەش بە شۆڕشێک لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە لە دژی وتاری ژنان بەرەوڕوو بووەوە، کە لە ڕێگەی ڕووداو و ناڕەزایەتییەوە ڕەتکردنەوەی خۆیان دەربڕی، لە نێویاندا بێرین سۆنمەز، توێژەر و مێژوونووس بوو کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆن سەرۆشەکەی لابرد و دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە تورکیا و جیهاندا لێکەوتەوە.

 

ڕوونیکردوە، کە بەهۆی بارودۆخی تەندروستیەوە نەمتوانی بڕوانامەی دکتۆرا تەواو بکەم، بۆیە وەک مامۆستا بەردەوام بووم لە کارەکەم، لە کاتی هەڵمەتی ٢٨ی شوباتدا لە زانکۆ دەرکرام، دواتر خانەنشین بووم و پەیوەندیم بە کۆمەڵگەی مەدەنییەوە کرد، لەوێدا چالاک بووم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و منداڵان، لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی و دیموکراتی هاوکاریم کرد، دوای خانەنشین بوونم لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشەپێدان سەرۆشەکەم لابرد.

 

فێمینیزمی ئیسلامی لە نێوان ئازادی و عەلمانیەتدا

سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ لابردنی سەرپۆشەکەی دوای خانەنشین بوونی، بەتایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ سەر دەسەڵات، بێرین سۆنمەز ئاماژەی بەوەدا، هەستم کرد ئەگەری ئەوە هەیە وڵات بەرەو نمونەیەکی هاوشێوەی ئێران بگۆڕێت، تەنانەت ئەگەر کەمێک بێت، وە کاتی گونجاو بۆ گرتنەبەری ئەم هەنگاوە لەگەڵ وتاری سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا هات، دەستم کرد بە بیرکردنەوەیەکی ڕاستی کە ئایا لە ڕاستیدا دەبێ سەرپۆشەکەم لاببەم یان نا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وتاری مزگەوتی تورکیا لە یەکەمی ئابدا، تیشک خستە سەر چەمکەکانی حەیا و پاکی، بەڵام لە ڕاستیدا هەموو ئەمانە کەمکردنەوەبوو بۆ جەستەی ژن، هەروەها سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی ئایەتەکانی لە سورەتی نور خوێندووەتەوە کە داوای حەیایان کردووە، پاشان ڕۆیشتووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جلوبەرگی کورت و ڕوون، وتی: ئەم چەمکانە بە واتای فراوان بەکاردەهێنرێن، بەڵام تەنها بۆ سنووردارکردنی ژنان بەکارهێنراون و نەک پیاوان، هەروەها وتاری بنەما ئەخلاقییەکانی پێکهاتە ڕێکخراوەییەکان پشتگوێ خستووە و تەنها سەرنجی لەسەر جەستەی ژن بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆکایەتی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی ساڵانێکە وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندەی خزمەت بە دەسەڵاتی دەسەڵاتدار دەکات، بەتایبەتی کاتێک قسە لەسەر ٩٠ هەزار مزگەوت دەکات لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا، وتی: ئەم وتارە بە شێوازی جۆراوجۆر خزمەت بە بیرۆکرات و سەرمایەدار و کەرتی تایبەت دەکات، بۆ فشارخستنە سەر ژنان لە چوارچێوەی پێکهاتە ڕێکخراوەییەکاندا بەکاردێت، ئەم فشارە وردە وردە لە ڕێگەی میدیا و دامەزراوەکانەوە دەڕژێت، بەبێ ئەوەی ڕێنمای فەرمی ڕوون بێت.

 

پێی وابوو، کە ئەگەری سەپاندنی باڵاپۆشی لەناو دامەزراوەکاندا نزیکە، تەنانەت ئەگەر وەک ئێرانیش نەبێت، چۆن باڵاپۆشی پێشتر بۆ ژنانی کرێکار و خوێندکارانی زانکۆ قەدەغەکرابوو، بەڵام لەسەر شەقامەکان قەدەغە نەبوو؟ ئەمڕۆ ڕەنگە باڵاپۆشی لەناو دامەزراوەکاندا بە ڕێگەی ناڕاستەوخۆ بسەپێندرێت، بۆیە دەبێت وریایی هەبێت سەبارەت بەو بڕیارە ئەگەریانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیان و جەستەی ژنان دەبێت.

 

ڕەتکردنەوەی بەسیاسیکردنی ئایین و ڕووبەڕووبوونەوەی وتاری دەسەڵات

ئاماژەی بەو پشتگیرییە کرد کە لەلایەن کەسایەتییەکانی وەک هادیە یۆلجوەوە وەریگرتووە، کە وتی :من بە شێوازی خۆم پشتگیری بێرین دەکەم، بە هەڵوێستێکی بەرزی دەزانێت، هەروەها پشتگیری لەلایەن کەسانی نزیک لە خۆیەوە وەرگرتووە، هەروەها  باوەڕیان بە پێویستی پاراستنی باوەڕ هەیە لە چەوساندنەوەی سیاسی، لەگەڵ کەمکردنەوەی چەمکە ئایینییە قوڵەکان بۆ تەنها دەرکەوتنی جەستەیی هۆشیاری خەڵکی تێکداوە، وتی: ئەم لێکدانەوە تاکلایەنەیە بۆ ئایین، نمونەیەکی یەکپارچەیی ئایینی بەرەوپێش دەبات کە خزمەت بە دەسەڵاتداران دەکات، وەک ئەوەی پێشتر ڕوویدا، کاتێک دەیان وەرگێڕانی قورئان قەدەغە کران پێش دەرکردنی یاسایەک بۆ ئاسانکاری کۆنترۆڵکردنی ناوەڕۆکی ئایینی.

 

بێرین سۆنمەز جەختی لەوە کردەوە، کە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی پابەندە بە پێشکەشکردنی تێگەیشتنێکی ئایینی دروست بۆ بۆچوونی گشتی، بەڵام لەبری ئەوە پەرە بە لێکدانەوە سەلەفیەکان دەدات کە تیشک دەخاتە سەر جەستە و قوڵای ڕۆحی پەراوێز دەخات، وتی: دامەزراوەکە لە ڕوانگەی سەلەفییەوە سووڕانەوەی فەرموودە فراوانتر دەکات و بە ئاشکرا سەرچاوەکانیان دەخاتە لیستی یەکەوە، هەروەها دەرخستنی لە بنەمای عەلمانییەت دەردەخات، وتاری ئایینی باس لە پرسەکانی وەک گەندەڵی یان دادپەروەری ناکات، بەڵکو تەنها بیرۆکەی ئارامی بەرەوپێش دەبات، سەرەڕای ئەمەش دامەزراوەکە بە خەرجکردنی زیادەڕۆی بۆ خۆی و کەسوکاری بەرپرسەکانی ناسراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێدانی مۆڵەتی ئایینی لەو شوێنانەی کە وایە یاسا بەڕێوەدەبرێن، وازهێنانێکی ڕوون لە عەلمانییەت نیشاندەدات، و ئەم ڕێبازە هاوتەریب نییە لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو دەسەڵاتی ئایینی لەسەر حیسابی یاسا چەسپاندووە و دەسەڵاتدارانیش زۆرجار ئایین بەکاردەهێنن بۆ فراوانکردنی کاریگەرییەکانیان.

 

عەلمانیەت وەک مسۆگەرییەک بۆ ئازادیی خەڵکی ئایینی و ژنان

ڕوونیشیکردەوە، کە وازهێنان لە یاسای عەلمانی ڕێگری دەکات لە لێکدانەوەی فرەی بۆ ئیسلام و سنووردارکردنی مافەکانی ژنان، فەتوایەک دوای چالاکییەکەم دەرچووە، دەستەواژەی "جلی کراوە"ی بەکارهێناوە، هەرچەندە بۆنە و ئاهەنگەکانی لە هۆتێلە خۆشگوزەرانیاکانی سەیرانگاکان بەڕێوەدەبات، کە مەبەست لەم دەستەواژەیە ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە تێکەڵکردنی ڕەگەزەکان لە شوێنە گشتییەکان، بۆیە ئەم دژایەتییە مەبەستی سیاسی لە پشت وتاری ئاینییەوە ئاشکرا دەکات.

 

دووپاتی کردەوە، کە دەستێوەردانی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی لە پرسی میراتدا، نیشانەی هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی مافی یەکسانی ژنان بەپێی یاسای عەلمانی، لەگەڵ ئایەتەکانی قورئانی تایبەت بە میرات ڕێژەیەکی ورد دیاری نەکردووە، بەڵکو ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان و پیاوان هەمان پشکیان هەیە، ئەمەش دەرگا بەڕووی لێکدانەوەی جۆراوجۆردا دەکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕێژەکانی دابەشکردن لە مێژوودا بەپێی بارودۆخی کۆمەڵایەتی دیاریکراون و فەرمانێکی ئیلاهی جێگیر نین، وتی: ئەم ڕێژانە دەتوانرێت لەگەڵ یاسا عەلمانیەکانی ئەمڕۆدا هاوتەریب بکرێت، بەڵام سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی فەتوایەکی دەرکرد کە ژنان ناچار دەکات دەستبەرداری مافەکانیان بن ئەگەر نیوەی پشکی پیاوانیان قبوڵ نەکرد، ئەم پرسە تێگەیشتنی فرەییانەی ئیسلام تێکدەدات و مافەکانی ژنان سنووردار دەکات.

 

بێرین سۆنمەز ئاماژەی بەوەدا، کە پشتبەستن بە یاساکانی سەدەی حەوتەمی ئیسلامی بۆ تێگەیشتن لە پێگەی ژنان لەمڕۆدا ناڕەحەتکەر و نائارامکەرە، وتی: پێگەی ژن پێش ئیسلام توند بووە،  تابلۆیەکی سۆمەری کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٤٥٠ پ.ز دەریدەخات کە زینا بە فڕێدانی خەڵک بۆ ناو ڕووبارێک سزا دەدرا، سزاکانیش بە فڕێدانی خەڵک بۆ ناو ڕووبارەکان ئەنجام دەدرا، کە پێدەچێت ڕووباری فورات بێت، بۆیە تێگەیشتن لە پەرەسەندنی پێگەی ژن پێویستی بە تێڕوانینێکی فراوانتر هەیە بۆ مێژووی کۆمەڵگەکانی پێش ئایینی ئیسلام.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەبلۆکەدا هاتووە کە ژنێک زینا بکات فڕێدەدرێتە ناو ڕووباری فورات، لەکاتێکدا پیاوێکە ڕزگاری دەبێت، ئەمەش سیستەمێکی پیاوسالاری توند ئاشکرا دەکات کە هەزاران ساڵە بوونی هەیە، ئەم جیاکارییە لە پێش سەردەمی پێغەمبەر ئیبراهیمەوە هەبووە، کە ژن وەک کۆیلە و دیاری مامەڵەی لەگەڵ دەکرا بۆ ئەوەی بکڕدرێن و بفرۆشرێن.

 

توندوتیژی باوکسالاری: مێژوویەک لە ستەمکاری

بێرین سۆنمەز ئاماژەی بەوەدا، کە سیستەمی پیاوسالاری تەنانەت لە ئیسلامدا بە باڵادەستی،  ژنان لە مەککەی پێش ئیسلام میراتیان وەرگرتووە، بەڵام ئەمە تەنها لە خێزانە زلهێز و گەورەکاندا سنووردار بووە، وەک خەدیجەی هاوژینی پێغەمبەر، کە سامانی میراتگری بووە و بازرگانی کردووە، ئەوەش نیشانی دەدات کە یەکسانی بۆ هەمووان بەردەست نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگە لەو کاتەدا ناهاوسەنگ بووە، هەندێک لە ژنان بەهرەمەند بوون لە مافەکان لە کاتێکدا هەندێکی تریان لێ زەوت کراوە، منداڵێکی کچێک وەک مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ نەدەکرا تا دەگایشتە تەمەنی نۆ ساڵ، بەو پێیەی کوشتنی پێش ئەو تەمەنە بە مافی باوک دادەنرا، مەککەی پێش ئیسلام یاسایەکی هەبوو کە کوشتنی منداڵێکی کچی دوای تەمەنی نۆ ساڵی بە تاوان دەزانی، سەرەڕای بوونی ژنانی بەهێز، جیاوازییەکە زۆر گەورە بوو، تەنانەت ئایەتەکانی تایبەت بە میرات لە قورئاندا هاتنە سەر ئەوەی دان بە مافی ژناندا بنێن، بەڵام بەس نەبوون بۆ گۆڕینی سیستەمی پیاوسالاری چەسپاو.

 

بێرین سۆنمەز، لێکۆڵەر و مێژوونووس، وتی: توندوتیژی وەک پایەی سیستەمی پیاوسالاری ماوەتەوە، ژنانیش لە کۆنەوە تووشی ستەم و چەوساندنەوە بوون، ئەو تێڕوانینەی کە منداڵ سەر بە باوکە، بەشداری کردووە لە قەتیسکردنی ژنان لە ماڵەوە، توندوتیژی نەماوە، بەڵکو هەمەچەشنی بووە بۆ ئەوەی توندوتیژی ئابووری و جەستەیی و منداڵبوونی تێدابێت، جگە لە جۆرەکانی دیکەی بێ ناو، ڕەخنەی لە "توندوتیژی یەکپۆشی" گرت، کاتێک پیاوانی پۆستی دەسەڵات بەبێ لێپرسینەوە ئەنجامی دەدەن، بە نەبوونی سزا ئەم جۆرە توندوتیژییە مەترسیدارتر دەکات و زۆرجار فەرمانی لێکۆڵینەوە بەبێ جێبەجێکردن لە دادگاکاندا بە هەڵپەسێردراو دەمێنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنانی کورد لە ساڵانی جەنگدا بەدەست توندوتیژی سەربازییەوە دەناڵێنن، ئێمەش دەیان ساڵە شاهیدی ئەوە بووین، ئەم توندوتیژییە تەنها لە ناوچە کوردنشینەکاندا سنوردار نییە، بەڵکو لەوێدا دڕندانەتر و بەردەوامترە، ژنانی گوندەکان چیرۆکی ئازاربەخشی گۆشەگیری و دەستگیرکردن دەگێڕنەوە، لەگەڵ زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنانی کورد، لەنێویاندا تەڤگەری ژنانی ئازاد"تەژەئا"، کارمان کردووە و بەردەوامین لە خەباتان، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، تەڤگەری ژنانی کورد لەگەڵ ڕێکخراوەکانی عەلمانی و سۆسیالیستی تێکەڵ بوو و قبوڵکردنی بەربڵاوی بەدەستهێنام سەبارەت بە ژنانی موسڵمان، لەو ماوەیەدا، ڕووبەڕووی سەختی زیاتر بوونەتەوە، ئەمڕۆش بەهۆی نەبوونی پێووەرێکی ڕوون ناتوانرێت بە بەشێک لە فێمینیزمی سەرەکی هەژمار بکرێن، فێمینیزم باخچەیەکی بێ دڕک نییە و ئێمەش ناتوانین بەسەر پیاوسالاریدا زاڵ بین بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی ببینەوە، بۆیە هەندێک جار دڕکەکانمان یەکتر دەبڕن و نابێت شەرم لەوە بکەین، دەبێت لەبەرامبەر ڕەخنەکاندا پاشەکشە نەکەین.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر ژنان هەبووە و یەکدەگرێتەوە لەگەڵ بنچینەی ئەو مافانەی کە ئیسلام دەستەبەر دەکات، بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک دژایەتی بکات، هەروەها ئازادی ژنان مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بوونی کۆمەڵگە، هەروەها سنووردارکردنی مافی ژیانیان پێشێلکردنی ئاشکرای فێرکارییە ئیسلامییەکانە.

 

ڕەخنەی لە ئایدۆلۆژیا سەلەفیەکان گرت کە ڕەوایەتی بە توندوتیژی دژی ژنان دەدەن، ئاماژەی بە ڕفاندنەکان کرد، کە لە کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا ڕوویانداوە، سەرەڕای نەبوونی پراکتیزەی ئایینی فەرمی لەو ناوچانە، پێی وابوو، کە ڕزگارکردنی ژیانی ژن ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییە، بەڵام سەلەفییەکان بە عەقڵیەتێکی پاوانخوازانە کاردەکەن کە بەدوای هەژموونی ڕاستەوخۆدا دەگەڕێن.

 

بەئامانجکردنی ژنان لە شەڕەکاندا بە جۆرێک لە جینۆساید پیناسە دەکات و بە پشتیوانی سەلەفییەکان بۆهەتەشە لە هەوڵەکانیدا بۆ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی گرێدا، داوای کرد ئەم ڕێبازە ناوی "سیاسەتی تیۆلۆژی" بێت، واتە بەکارهێنانی ئایین بۆ بونیادنانی دەسەڵاتی سیاسی، لە کۆتاییدا، ڕایگەیاند: کە نابێت ئایین بە یەک چارەسەری سیاسی قۆرخ بکرێت و دەربڕینی ڕەتکردنەوە پێویستە، ئەمەش بەهێزکردنی فێمینیزمی ئیسلامی لە تورکیا دەکاتە شتێکی بەپەلە.

 

فێمینیزمی ئیسلامی و عەلمانی

دووپاتی کردەوە، کە فێمینیزمی ئیسلامی دەبێت بوێرانە بێت لە خستنەڕووی بۆچوونەکانیدا: ئەمە جێی خۆیەتی، ئەمە نەشیاوە، ئەم ئایەتە ئەمە ناڵێت، ئەمە دەڵێت، جەختی لەسەر پێویستی هەبوونی دەنگێکی ڕەخنەگرانە لە چوارچێوەی وتاری ئایینیدا کردەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، فێمینیزمی ئیسلامی وەک پێویست لە تورکیا پەرەی سەندووە، ئەوەش بەهۆی سروشتی سیستمی عەلمانی، کە ڕێگە بە ئازادی لێکدانەوەی ئایینی دەدات، بەڵام هانی ژنان نادات بۆ پەرەپێدانی وتاری خۆیان، وتی: ئەدەبیاتی ژنانی ئیسلامی لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی تری عەلمانی بڵاودەکرێتەوە، لە کاتێکدا، لە وڵاتانی ڕەسەنی خۆیدا سنووردارە و لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکان بۆ سەر عەلمانیەت، ژنان خۆیان بینیوە کە بەرگری لە هەردوو عەلمانیەت و ئایین دەکەن.

 

گۆڕانکاری گەنجان بەرەو عەلمانییەت وەک هەنگاوێکی ئەرێنی تەماشای کرد، چونکە کۆمەڵگە موسڵمانەکان خانەقا نین، بەڵکو بەشێوەیەکی کراوە و فرەییە، داواشی کرد درێغی نەکەن لە کارکردن بۆ دادپەروەری و یەکسانی، چونکە عەلمانیەت مسۆگەری ئازادی بۆ هەمووان دەکات بە ئایینییەکانیشەوە، هەروەها سیستمێکی یاسای دادەمەزرێنێت کە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بکات.

 

بێرین سۆنمەز لە کۆتایی قسەکانیدا، بانگەوازێکی بەهێزی ئاراستەی هەموو ژنان کرد و جەختی لەسەر پێویستی یەکگرتن لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ژنان و گرنگی بونیاتدنانی خەباتێکی هاوبەش لەسەر بنەمای دیموکراتی و سەروەری یاسا و عەلمانییەت وەک پایەی حەتمی بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی کردەوە، دامەزراندنی ئەو بنەمایە بناغەیەکی تۆکمە دەڕەخسێنێت کە لێیەوە درێژە بە گەشت بەرەو ئازادی و شکۆمەندی مرۆڤایەتی بدەین.