لە لازقیە ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی و باوکی لە هێرشێکی چەکداریدا برینداربوون
ڕۆژنامەنووس بێتول عەلی و باوکی لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری لازقیەی سووریا بریندار بوون. تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هێرشەکەی نەدراوە.

ناوەندی هەواڵ
لە گوندی دەمسەرخۆی سەر بە شاری لازقییە، کەسانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی و باوکی و تەقەیان لێکردن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسانی نەناسراو بە چوار ئۆتۆمبیلەوە لە سەر شەقامی موتەحلیق شیمالی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە.
هەروەها سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد کە ئەو ڕۆژنامەنووسە و باوکی بە سەختی بریندار بوون و بۆ نەشتەرگەری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئەل سەید". تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخیان نەدراوە.