ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو زیادی کرد

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە لە هندستان و نیپاڵ بۆ ١٥٠ کەس زیادیکرد.

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە لە هندستان و نیپاڵ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٥٠ کەس زیادیکرد، دەوامی قوتابخانەکانیش ڕاگیراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە و خزانی بەردەکانی ژێر بناغەی خانووەکان بەشێکی زۆری ماڵەکان لە دوو ویلایەتی هندستان و نیپاڵ ژێر ئاو کەوتوون.

زیاتر لە ٥٠ کەس، لە ویالەیتی ئوتراخاند لە باکوری هیندستان گیانیان لەدەستدا، بارانی زیاتر لە باشور و ویلایەتی کێرالای هیندستان بووە هۆی دروستبوونی لافاوی کوشندە و ٣٩ کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا.

 

 لە نیپاڵ نزیکەی ٧٧ کەسی گیانیان لەدەستدا، بە دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون، ژمارەی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان لە بەشێکی زۆری ناوچەکەندا تۆمارکراوە، هەر بەو هۆکارەش قوتابخانەکان داخراون و چالاکییە ئاینی و گەشتیارییەکان ڕاگیراوە.

 

ت.پ