٥ ڕۆژنامەنووس ئازادکران
دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ پێنج ڕۆژنامەنووس و هەشت کەسی دیکە دەرکرد کەلە کاتی چالاکییەکانی دژی دانانی قەیوم لە ماردین دەستبەسەرکرابوون.

ناوەندی هەواڵ
لە دوای ١٩ی ئابی ٢٠١٩ەوە لە شوێنی شارەوانیەکانی ماردین، ئامەد و وان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە قەیوم دانرا، لە دژی ئەو کارەی دەوڵەتیش هاوڵاتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپیشاندانیان کرد.
لەلایەن دەوڵەتەوە هەریەک لە پەیامنێرمان ڕۆژدا ئایدین، ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین، حەلیمە پارلاک و پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەحمەد کانبال و محەمەد شا ئۆروچ، محەمەد عەتە، هەمزە عەتە و سەلیم شمدی دەستبەسەرکران و دوای ٧ ڕۆژ سەربەستکران.
٨ کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" تاوانبار کرابوون و داواکاری گشتی دۆسیەی لەسەر کردنەوە، لە یەکەمین دادگای ماردین، دانیشتن بۆ کەیسی ئەو ٨ کەسە کرا و بە بڕیاری دادوەر بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەرچوو.
ت.پ