ژمارەی گیان لەدەستدانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی هیندستان بۆ ٢٧٩ کەس بەرزبووەوە

سەرچاوەکانی پۆلیسی هیندستان بڵاویانکردەوە، ژمارەی گیان لەدەستدانی فڕۆکەکەی کە بەرەو لەندەن دەڕۆیشت، بۆ ٢٧٩ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٢ی حوزەیران، فڕۆکەیەکی ئاسمانی هیندستان کە بە ٢٤٢ سەرنشین و گروپی سەرنشینەوە بەرەو لەندەن ڕۆیشتبوو، خۆی کێشا بە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری ئەحمەدئابادی ڕۆژئاوای هیندستان و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش ڕزگاربووی بەجێهێشت.

 

سەرچاوەکانی پۆلیسی هیندستان ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی ١٤ی حوزەیران ژمارەی کوژراوانی فڕۆکەکە بۆ ٢٧٩ کەس بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی تەرم، پاشماوەی سەرنشینەکان، گروپی فڕۆکەوانی، دانیشتوانی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستراونەتەوە.

 

فڕۆکەکە کە بەرەو لەندەن دەڕۆیشت، بەگوێرەی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی هیندستان، کەمتر لە خولەکێک دوای هەڵفڕین کەوتە خوارەوە و ماوەیەکی کەم پێش کەوتنەخوارەوەی لە دەرەوەی فڕۆکەخانە پەیوەندییەکی ناڕەحەتی بڵاوکردەوە.

 

لە ناو ئەو ٢٣٠ سەرنشینەدا ١٦٩ کەسیان هیندی و ٥٣ کەسیان بەریتانی و حەوت کەسیان پورتوگالی و کەسێکیش کەنەدی بوون، تاکە کەس کە لە مردن ڕزگاری بووە، هاوڵاتییەکی بەریتانی بووە کە بە ڕەچەڵەک هیندی بووە.

 

ئەميت شا، وەزیری ناوخۆی هیندستان ڕایگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی پشکنینی دی ئێن ئەی، ژمارەی فەرمی گیانلەدەستراوان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕادەگەیەنرێت، هاوکات یەکێک لە سندوقە ڕەشەکانی فڕۆکەکە دەرهێنراوەتەوە.