ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی لە ئامەد دامەزرا

ژینگەپارێزان و جووتیاران و خوێندکاران و ڕۆژنامەنووس و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆبوونەوە و دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەدیان، ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیران، لە ئامەد ژینگەپارێزان، جووتیاران، ڕۆژنامەنووسان، خوێندکاران، لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هۆڵی کۆنفڕانسی تاهیر ئەلچی، سەندیکای پارێزەرانی ئامەد کۆبوونەوە و دامەزراندنی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژییان ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندنەکەدا پانکارتی "بێ ژیانی ئیکۆلۆژی ئاشتی نییە" بەرز کرایەوە، لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا نەجدەت سەزگین. ئەندامی کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی ئامەد قسەی کرد و وتی: ئێمە ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی ئامەد دادەمەزرێنین، ئەم ئەنجومەنە دەبێتە چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە ئیکۆلۆژی، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، وەک ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی دژی شەڕین.

 

"ئێمە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەپارێزین"

دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەن خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو، پاشان ئیکۆلۆژیست یڵدرم ئەرسلان قسەی کرد و ئەرکەکانی ئەنجومەنەکە و کارنامەکەی باسکرد، ئاماژەی بەوەدا کە تەڤگەری ئازادی هۆشیارییەکی تێدا دروست کردووە و وتی: ئەو کارە ٥٠ ساڵەیە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، تا پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا بەهێزتر بێت، کارەکە زیاتر دەگاتە خەڵک، ئێمە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەپارێزین، ڕێگای نیشانداین، ئازادیی ژنان ڕێنێسانسی ئێمەیە، ئەمڕۆ ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی ڕێنێسانس دەکەین. بۆیە دەبێت ئیتر خەباتە تیۆرییەکان بگەنە گەل.

 

پاشان پەیڕەوی ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی ئامەد لەلایەن چالاکوان سەمرا داگدەلەنەوە خوێندرایەوە و ئەنجومەنەکە  ڕاگەیەندرا.