ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان ئازاد کرا

ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی کردبوو، دوو جار دەستگیرکرا و بە کەفالەت ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیانی تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە ٩ی تەمموز دەستگیر کرا و دوای ٣٦ ڕۆژ مانەوە بە کەفالەتی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی ئازاد کرا.

 

ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان کە بە تۆمەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی پێشتر لە ٩ی کانوونی دووەم دەستگیرکرابوو و بە کەفالەت ئازاد کرا، نازیلا مەعروفیان لەلایەن لقی ٢٤ی دادگای شۆڕشی تارانەوە ا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" و "بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ دادگای کرا، لە ٩ی تەممووز، بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگریێت بۆ دووەم جار لە تاران دەستگیر کرا.