مردنی ژنێکی گەنج دوای دەرزییەکی بێهۆشکەر

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی بوشێهر دوای لێدانی دەرزییەکی  بێهۆشکەر گیانی لەدەست دا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ئەو هەواڵەی لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە بوشێهرەوە بۆ نەشتەرگەری چووەتە تاران، دوای لێدانی دەرزییەکی بێهۆشکەر گیانی لەدەست داوە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بنەماڵەی ئەم ژنە بەهۆی نەبوونی ڕێکارە پزیشکییەکان سکاڵای لە ستافی پزیشکی کردووە و وتیانە " ئێمە کچەکەمان هێنایە تاران بۆ نەشتەرگەری، بەڵام نەشتەرگەرییەکە نەکرا و دوای دەرزی بێهۆشکەرەکە گیانی لەدەستدا."

 

ئەمە یەکەمجار نییە کە هەڵەی پزیشکی دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆش، ڕووداوی لەم جۆرە زیاتر ڕوویانداوە و ئەو کەسانەی لێهاتوو نین لە دەرزی لێدانی دەرمانی بێهۆشکەر، دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشەکان.