کەشناسی، هاوڵاتیان لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاگادار دەکاتەوە

کەشناسی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات بە تایبەتی لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کاتی پێویست نەبێت نەچنە بەردەم تیشکی خۆر.

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق هۆشیاری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق، عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری زانیارییەکانی دەسەڵات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە کەشناسی هاوڵاتیانی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاگادار کردووەتەوە، ڕوونیشیکردەوە کە " ئەو هۆشدارییانەی کە بڵاوی دەکەینەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەوڵەت و هاوڵاتیان بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە لە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی یاخود ڕێکاری دیکەی پێویست."

 

وە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم شەپۆلە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز دەستی پێکردووە و تا سێیەکی کۆتای مانگی ئاب بەردەوامە، کە پێی دەوترێت چلەی هاوین بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە دەناسرێت.

 

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە داوە پێویستە هاوڵاتیان گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدەن و هەروەها دووركەوبکەونەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشكی خۆر، تەنها لە  کاتی پێویست نەبێت.

 

راپۆرتی‌ رۆژانه‌ی بەڕێوەبەرایەتی دەگەیەندرێتە دەستی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، بەرزبوونەوەی شەپۆلی گەرما تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و پاشان وردە وردە کەمدەبێتەوە.