سزای زیندانیکردن بۆ ئایشە گۆکهان دەرکرا

ئایشە گۆکهان، وتەبێژی تەژەئە کە لە ساڵی ٢٠١١ چادری چارەسەری دانا، بە بیانووی "هاوکاری ڕێکخراو"ی کردووە،  بە سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی سزادرا.

ئامەد

 

لە ناوچەی نوسەیبینی ماردین لە ساڵی ٢٠١١ لە باخچەی ناوەندی ڕۆشنبیری میتانی شارەوانی، "چادرێکی چارەسەر"ی داندرا، سەبارەت بە ئایشە گۆکهان، سەرۆکی ئەوکاتەی شارەوانی نوسەیبین ، بە تۆمەتی "بە ئاگایی و بە ویستی خۆی پشتگیری ڕێکخراوەکەی کردووە" سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

دادگای سزا قورسەکانی ٩یەمینی ئامەد، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ ئایشە گۆکهان بڕیەوە، بەهۆی ناڕێکییەوە لە لایەن داواکاری گشتییەوە هەڵوەشێندرایەوە و دۆسیەکە جارێکی تر دانیشتنی بۆ کرا، ئایشە گۆکهان لە زیندانی ژنانی سینجان کە بە ڕێگەی سیستمی دەنگ و وێنە (SEGBIS) بەشداربوو، بە کوردی پاریزگاری لەخۆی کردو ئاماژەی بەوەکرد دادگاکە هەر لە سەرەتاوە بێلایەنی خۆی لەدەستداوە و چەند جارێک داواکارییەکەی دادوەرەکەی ڕەتکردەوە و وتی: من ئەم دادگایە شاندەکەی، سەرۆکی دادگاکەی هەتا کارمەندەکانی ڕەت دەکەمەوە.

 

ئایشە گۆکهان وتەی لێوەرگیرا و بەرگرینامەکەی لە ٢٠ بەش پێکهاتووە، ڕەوانەی دادگا کراوە، هیچ شتێکی دیکە نییە بۆ بەرگرینامەکە زیاد بکرێت و وتەی "ژن، ژیان، ئازادی دادگایی ناکرێن" بەکارهێناوە.

 

پارێزەران بەرگرینامەکەیان ڕەتکردەوە

موحەڕەم شاهین، پارێزەرەکەی ئایشە گۆکهان ڕایگەیاند، دادگا ڕێگری لە بەرگریکردن دەکات و داواکاری موەکیلەکەی بۆ پاراستن بە زمانی کوردی چەند جارێک ڕەتکراوەتەوە، سەرەڕای کێشەی بیستنی دانیشتنەکە، سیستمی SEGBIS داخراوە و پارێزەران لە دادگا لابراون، مافی پاراستن لەبەر ئەم هۆکارانە سنووردار کراوە، مەحەڕەم شاهین ئاماژەی بەوەکرد به رگرییان نه کردووه و دادگاش وه ک شانۆ بووە، وتیشی: مافی پاراستنمان هەم لە دادگا و دەرەوەی دادگا بەهۆی ئەو بارودۆخەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە ڕاگیراوە، دادگا هیچ بڕیارێک بە پێی یاسا نادات و ئێمە ئەم دادگاییە وەک شانۆیەک دەبینین، هیچ گرنگییەک نییە بۆ دادگاییکردنەکە سەبارەت بە کەیسەکەمان، پاراستنی موەکیلە ژنەکەم، پاراستنی یەکسانی و ئازادی ژنان و پاراستنی ماف و ئازادی بنەڕەتی کوردە، دوو بنەما هەیە بۆ موەکیلەکەم لەبەرئەوەی ژنەو کوردە، دەبێت ئەمە بزانرێت، لە دەرەوەی ئەمە دادگاییەکە نایاساییە، لێکۆڵینەوەکە بەهۆی پڕوپاگەندەوە ئەنجامدراوە، لە یاساکانماندا هیچ شتێک نییە وەک یارمەتیدانی پڕوپاگەندە، لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە لەسەر بنەمای بەرگریکردنمان لە دادگا باڵاکان، بەرگری لە خۆمان ناکەین.

 

"ژن، ژیان، ئازادی دادگایی ناکرێن"

ئۆزوم ڤورگون، پارێزەری ئایشە گۆکهان ئاماژەی بەوەکرد لەو دادگایە یاسا کاری پێناکرێت و وتی: لە بەرامبەر ئێمە بە یاسایی نا بەڵکو بە سیاسەت لێمان نزیک دەبنەوە ئەوەش نەک لەبەر ڕووداوی سیاسی بەڵکو لەبەر کوردە، لە بەرامبەر ئەو دادگاییەی ئێمەی ڕەتکردۆتەوە، پاراستن ناکەین.

 

ئایشە گۆکهان لەسەر ڕەتکردنەوەکە وتی: "من دادگا ڕەت دەکەمەوە، ژن، ژیان، ئازادی دادگایی ناکرێن".

 

بە زیندان سزادرا

ئایشە گۆکهان بە تۆمەتی "بە ئاگایی و بە ویستی خۆی پشتگیری ڕێکخراوەکەی کردووە" سزای سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بۆ درا.