"زیندانی ئێڤین لە سایەی ئیرادەی ژنانەوە بووەتە مەیدانی تێکۆشان"

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی ئێرانی لە نامەکەیدا دەڵێت: بەندیخانەی ئێڤین بە ئیرادەی ژنان گۆڕاوە بۆ مەیدانی تێکۆشان و خەبات و بەرخۆدان.

ناوەندی هەواڵ

 

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێرانی، دوێنێ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆییەوە لە بەندیخانەی ئێڤینەوە پەیامێکی نارد و وتی: زیندانی ئێڤین ئیرادەی ژن و پیاوانە، کە ئەو زیندانەیان کردووەتە مەیدانی تێکۆشان لە دژی زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی پاوانخواز.

 

نێرگس محەمەدی تیشکی خستەسەر دەستگیرکردنی پێشووی لە بەشی ژنانی ناو ئەم زیندانە و وتی: لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەی کە لە زیندانی ئێڤین بووم، ناوی زیاتر لە ٢٠٠ ژنم لەبەرکردووە کە چوونەتە ناو زیندان، یان دەرکەوتوون و یان تا ئێستاش هەندێکیان لە زینداندان،

 

نێرگس محەمەدی دیارترین چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێرانە، بە چالاکییەکانی دژی سزای لەسێدارە لە ئێران و توندوتیژی دژ بە ژنان ناسراوە، هەروەها داوای دادپەروەری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە لە خۆپیشاندانەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا کوژراون.

 

نێرگس محەمەدی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای هەشت ساڵ زیندانی و ٧٠ لیدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئازاد کرا.