عێراق لە رووی ئەندامانی خێزانەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی شەشەمدایە

ناوەندی سەرژمێریی جیهانیی ئاشکرایدەکات، عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی شەشەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ڕیزبەندی دووەمدایە لە رووی زۆریی ژمارەی ئەندامی خێزان.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی سەرژمێریی جیهانیی "سی ئی ئۆ وێڵد"، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ژمارەی ئەندامانی خێزانەکانی جیهانی بڵاو کردووەتەوە و تێێدا هاتووە: لەسەر ئاستی جیهان عێراق لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە ڕووی زۆریی ژمارەی ئەندامانی خێزانەوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا عەمان دێت، کە تێكڕای ژمارەی ئەندامانی خێزان لەو وڵاتەدا زیاترە لە ٨ ئەندام و عێراقیش لە بە ٧ ئەندامی خێزان، لە پلەی دووەمدا دێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ژمارەی گەشەی خێزانی زیاتر بێت و تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزان لە عێراقدا، لە ٧ ئەندامەوە بەرز ببێتەوە بۆ ٨ ئەندام.