فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بە نمایشکردنی فیلمی "بەربو" کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا
کۆمەڵێک دەرهێنەر کە تیشکیان خستە سەر خۆڕاگری گەلانی چوار پارچەی کوردستان لە میانی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ئەڵمانیا خەڵاتیان وەرگرت.
ناوەندی هەواڵ
یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر فیلمە بەشداربووەکانی چوار پارچەی کوردستان و نمایشکردنی فیلمی "بەربو" لە لایەن دەرهێنەر سەفیناز ئەفداکی خەڵکی ڕۆژئاوا کۆتایی هات.
دوێنێ، فیلمی دیکۆمێنتاریی "ئیرێن" لە نووسینی ماریا بێنلەر لە کاتی کۆتایی هاتنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی کە لە ٢٥ی نیسانەوە بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ فیلمی کورت و درێژ و دۆکیۆمێنتاری دەستی پێکرد، خەڵاتی مافی مرۆڤی بەدەستهێنا.
لە کاتێکدا فیلمی "جیران"ی مانۆ خەلیل خەڵاتی فیلمی یەڵماز گونەی پێ بەخشرا و بەڵگەفلیمی "ئەرەن" لە دەرهێنانی ماریا بینلەر خەڵاتی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا، هەروەها فیلمی "کاتێک تۆوەکان گەشە دەکەن"ی ڕێگەر ئازاد کایا خەڵاتی سینەمای بەرخۆدێری خەلیل داغی پێ بەخشرا.