تەژەکە-ئە: بانگهێشتی هەموو ژنان دەکەین ١ی ئایار لە گۆرەپاندا بن
تەژەکە-ئە پیرۆزبایی ١ی ئایار، جەژنی کرێکارانی گێڕا و داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە ١ی ئایاردا بەشداری بکەن لە دژی شەڕ و جینۆساید و سەرمایەداری.
ناوەندی هەواڵ
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا- تەژەکە-ئە سەبارەت بە ڕۆژی پشتیوانی و تێکۆشان و یەکگرتوویی کرێکاران لە ١ی گوڵاندا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سیستمی دەوڵەتپەرستی کە پیاوان سەروەر و یاسا باڵا دەستە تیایدا، لە سەدەی ٢١دا بە بەکارهێنانی هێزی کار لەسەر پێکهاتەکان و ژنان، دەیانەوێت بەرژوەندییەکانی خۆیان بەهێزتر بکەن، سیستم هەوڵدەدات بە دزینی ڕەنجەکانیان، ژنان لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دوور بخاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ژنان لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و گشتیدا بە یەکسان دانانرێن، لە ڕووی وەرگرتنی حەقدەست و وەڵامدانەوەی کارەوە بە کەمتر دەبینرێت و ژنانیش لە بەرامبەردا بە هێزەوە ڕێکخستنەکانی خۆیان بەهێز کرد و ڕێوشوێنەکانی سیستمیان تێکشکاند.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە خەباتی ژنانی کورد و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و ئەوەش هاتووە، "ئەو ڕوانگەیەی ئاماژە بەوە دەکات، کە ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی بە خەباتی ژنان بەدی دێت و سەدەی بیست و یەک سەدەی سەرکەوتنی ژنان دەبێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مانادارتر دەبێت، بۆیە بە زیادکردنی هەنگاوەکەمان، بە کۆبوونەوە لە دەوری ئازادیی ڕێبەرەکەمان، لە ١ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، بە کۆبوونەوە لە دەوری ناسنامە و کولتوور و زمانی خۆمان، بە سیستمی سەرمایەداری دژی ژنان دەڵێین 'نا' و بە دروشمی 'ئازادی ڕێبەرەکەمان ئازادی ئێمەیە'، دژی سیاسەتی جینۆسایدکردمان تێدەکۆشین و داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە ١ی گوڵاندا بە ڕەنگ و ئاڵاکانیانەوە بێنە گۆڕەپانەکان.