ئیشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٣٧٥هەمیندا بەردەوامە

ئێشکگری دادپەروەری کە لە لایەن ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی دەستیپێکردووە، ٣٧٥ ڕۆژە بەردەوامە.

ڕەحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کردووەو تا ئەمڕۆ کە ٣٧٥ ڕۆژ دەکات بەردەوامە، ئەمینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشیەوە نەچووە بەردەم دادگا بەڵام وەک هەموو ڕۆژێک فەریت شەنیاشار لەبەردەم دادگا دەێژەی بە چالاکییەکە دا.

 

بنەماڵەکە لەسەر هەژماری میدیایی خۆیان ئەمەیان بڵاو کردەوە: "هەوڵدان و تێکۆشان هیوا دروست دەکات، ماوەی  ٣٧٥ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕەحا تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری کردووە، هەروەها ملیۆنان کەس بەشدارن لەو چالاکییەدا ئێمە تەسلیمی ترس نابین".